گومرگی خۆی: قەبارەی بازرگانیمان لە 4 مانگدا 115 ملیۆن دۆلار بووە

02-08-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی خۆی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوار مانگدا قەبارەی بازرگانی لەو گومرگە و لە دەروازەی سنووریی رازی گەیشتووەتە زیاتر لە 115 ملیۆن دۆلار.
 
ئەمڕۆ هەینی 2ی ئابی 2024 حوجەت چاوشی، بەڕێوەبەری گومرگی خۆی رایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگدا 174 هەزار و 500 تۆن کەلوپەل بایی زیاتر لە 115 ملیۆن دۆلار لە رێگەی گومرگی خۆی و دەروازەی سنووریی رازییەوە هەناردە کراوە، کە بەراورد بە ساڵی پار دوو هێندە زیاتر بووە.
 
ئەکبەر خودادوست، بەڕێوەبەری دەروازەی سنووریی رازیش رایگەیاند، لەو ماوەیەدا 139 هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای 68 ملیۆن دۆلار لە رێگەی شەمەندەفەرەوە هەناردە کراوە. هەروەها قەبارەی ترانزێت لە رێگەی شەمەندەفەرەوە لەو دەروازە سنوورییە 92 هەزار تۆن کەلوپەل بە بەهای 57 ملیۆن دۆلار بووە.
 
خودادەست گوتی، 80%ی ئەو کەلوپەلانەی لە رێگەی دەروازەی سنووریی رازی و گومرگی خۆی هەناردە یان ترانزێت کراون، بەرهەمی ناوخۆی پارێزگای ورمێن و بریتین لە بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، بەرهەمە کانزاییەکان، پۆڵا، کاخەز و بەرهەمە پاککەرەوەکان.
 
دەروازەی سنووریی رازی دەکەوێتە سنووری شاری خۆیی سەر بە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستانە و لەسەر سنووری نێوان رۆژهەڵات و باکووری کوردستانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە