ئێران هەوڵی ناردنەوەی کۆچبەرە ئەفغانستانییەکان دەدات

13-09-2024
سینا سۆما
ژمارەیەک کۆچبەری ئەفغانستانی لە ئێران.
ژمارەیەک کۆچبەری ئەفغانستانی لە ئێران.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆچبەرانی ئەفغانستانی لە ئێران بوونەتە کێشەی گەورە بۆ ئەو وڵاتە. حکومەتی ئێران دەڵێت، بارێکی گرانن بەسەر وڵاتەوە و پلان دادەنێت بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ ئەفغانستان.
 
ئەسکەندەر موئمینی، وەزیری ناوخۆی ئێران دەڵێت: "وڵاتی ئێمە توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو بیانییەی نییە، نەک ئەوەی بمانەوێت بە چاوێکی دیکە سەیریان بکەین، نە وانییە. ئەم ژمارە زۆرەی کۆچبەران کە لە ئەفغانستانەوە دێن، لەخۆگرتنی بۆ وڵاتەکەمان سەختە. کەسێک ئەگەر بیەوێت بڕواتە میوانی، ئەویش سنوورێکی هەیە."
 
بەرپرسانی ئێران دەڵێن، بە دروستکردنی دیوار لە سەر سنوورەکانی ئەفغانستان، هەوڵ دەدەن رێگری لە کۆچبەری نایاسایی بکەن.
 
فەرهاد ئەبولفەتحی، جێگری پارێزگاری تاران دەڵێت: "تەنیا لەم دوو ساڵەی دواییدا زیاتر لە یەک ملیۆن کۆچبەری ئەفغانستانی هاتوونەتە پارێزگای تاران."
 
پەرلەمانتاری ئێران، ئەبوڵفەزڵ ئەبوتورابی دەڵێت، پێشبینی دەکرێت 6 بۆ 7 ملیۆن ئەفغان لە ئێران بن و ساڵانە 7 ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای خوراسانی رەزەویش رایگەیاند، ئەم ساڵ 70 هەزار قۆتابی کۆچبەری ئەفغان لە قۆتابخانەکانی پارێزگاکە دەخوێنن.
 
قاسم رەزایی، جێگری فەرماندەی پۆلیسی ئێران دەڵێت: "هەر جۆرە کارپێدانێک بەو کەسانە لە هەر کارێکدا قەدەخەیە و تاوانە. ئەوانەی کە کار دەدەنە ئەو کۆچبەرانە، ئەوانەی یارمەتیان دەدەن بۆ کڕینی موڵک و ئۆتۆمبێل، کە شتەکان بە ناوی کەسانی ئێرانییە بەڵام خاوەنەکە کۆچبەرە، دەبێ بزانن ئەمە تاوانە."
 
حکومەتی ئێران هەوڵەکانی بۆ ناردنەوەی ئەفغانەکان تووندتر کردووە. وەزارەتی ناوخۆی ئێران چوونی کۆچبەرانی ئەفغانستانی بۆ 16 پارێزگا قەدەخە کردووە، ئەحمەدڕەزا رادان، فەرماندەی گشتی پۆلیسی ئێرانیش رایگەیاندووە، تا کۆتایی ئەم ساڵی هەتاوی نزیکەی دوو ملیۆن پەناخواز کە بە نایاسایی چوونەتە ئێران، دەردەکەن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسعود پزیشکیان لە فڕۆکەدا بەرەو عێراق لە ئاسماندایە. وێنە: ماڵپەڕی پزیشکیان بڵاویکردووەتەوە.

پزیشکیان: کوردی هەردوولا بە هێڵێک جیاکراونەتەوە

سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، ''دەکرێ پەیوەندییە خزمایەتییەکانی دانیشتووانی سەر سنوور لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان بەکاربهێنرێن''، گوتیشی، ''ئێمە لە هەردوو لای سنوور کورد (کوردنشین)مان هەیە، هەموومان وەکو یەکدین، تەنیا یەک هێڵیان کێشاوە کە لە یەکدی جیایان بکەنەوە".