لە کرماشان حەوت کەس بە تۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا دەستبەسەر کران

15-05-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی گیەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، حەوت کەسیان دەستبەسەر کردووە کە بە شێوەیەکی نایاسایی چەندین شوێنیان بە مەبەستی دۆزینەوەی شوێنەوار هەڵکۆڵیوە.
 
مەنسوور محەممەدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری گیەڵان رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت کە چەندین کەس لە بەرزاییەکانی دەوروبەری شاری گیەڵان خەریکی هەڵکەندنی زەوین، هێزێکی پۆلیسیان ناردە شوێنەکە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری گیەڵان گوتی، دوای گەیشتنی هێزەکانیان، حەوت کەس بە تۆمەتی هەڵکەندنی زەوی بۆ گەڕان بەدوای شوێنەواردا، دەستبەسەر کران. هەروەها دەستیان بەسەر چەندین ئامێری تایبەت بە هەڵکەندن و ئامێری دۆزینەوەی شوێنەوارەکاندا گرتووە.
 
بە گوتەی محەممەدی، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و کردنەوەی دۆسیەی تایبەت بۆیان، ئەو کەسانە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی داد کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەولێر لە ئێوارەیەکی خۆڵباریندا، 5-5-2025. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

توێژینەوەیەک: پار 10 تۆن خۆڵ لە هەولێر باریوە و ئەمساڵیش زیاتر دەبێت

سەرۆکی بەشی ئەندازیاریی رووپێوان لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر دەڵێت: ئەمساڵ شەپۆلەکانی خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەت لە هەولێر زیاتر دەبن بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو. لەلایەک کەمیی رێژەی باران و لەلایەکی دیکە ئەوەی کە هەولێر کەوتووەتە سەر رێڕەوی خۆڵبارین لەنێوان عێراق و باشووری رۆژئاوای دەریای ناوەڕاست بە هۆکار دەزانێت.