بەرپرسێکی سنە: کارتی خۆراک دەدرێتە نزیکەی 1.4 ملیۆن کەس

03-03-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی هەرەوەز، کار و چاودێریی کۆمەڵایەتی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە چوارچێوەی پلانی حکومەت بۆ هاوکاریی خەڵکی کەمدەرامەت، زیاتر لە ملیۆنێک و 390 هەزار کەس لەو پارێزگایە کارتی ئەلیکترۆنیی خۆراک وەردەگرن.
 
فەرزاد پیشکاری، بەڕێوەبەری گشتیی هەرەوەز، کار و چاودێریی کۆمەڵایەتی پارێزگای سنە شەوی یەکشەممە 02-03-2025 لە کۆبوونەوەی لیژنەی کارتی ئەلیکترۆنیی خۆراکی پارێزگای سنە ئامادە بوو و رایگەیاند، 481 هەزار و 400 خێزان، کە دەکاتە نزیکەی ملیۆنێک و 390 هەزار کەس، لە سنووری ئەو پارێزگایە، کارتی ئەلیکترۆنیی خۆراک وەردەگرن.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی هەرەوەز، کار و چاودێری کۆمەڵایەتی پارێزگای سنە، لەو ژمارەیە 250 هەزار و 260 خێزان لە چینی یەکەم تاوەکو سێیەمی کۆمەڵگەن، کە لەسەر بنەمای دابەشکاریی خێزانە بەپێی داهات و خەڵکی زۆر هەژار لەخۆدەگرێت؛ هەروەها 231 هەزار و 150 خێزانیش لە چینی چوارەم تا هەفتەمی کۆمەڵگەن.
 
ئەوەش لە کاتێکدایە، بەپێی دوایین پێشبینییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، ئێستا ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای سنە ملیۆنێک و 689 هەزار کەسە.
 
فەرزاد پیشکاری دەڵێت، هاووڵاتییان دەتوانن بەم کارتە، 11 کاڵای سەرەکی وەکو شیر، پەنیر، ماست، هێلکە، مریشک، گۆشتی گوڵک، ماکارۆنی، برنج، شەکر، روون و دانەوێڵە بکرن.
 
دەشڵێت، پرۆژەکە لە ماوەی 60 رۆژدا جێبەجێ دەکرێت و ئەگەر لەو ماوەیەدا بڕی ئەو پارەیەی وەکو هاوکاری دەدرێتە خێزانەکان، خەرج نەکرێت، پارەکە دەفەوتێت.
 
حکومەتی ئێران رایگەیاندووە، بەمەبەستی هاوکاریکردنی خەڵکی کەمدەرامەت لەو وڵاتە، کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک دەدرێتە خەڵک. وەزارەتی کاری ئێران سەرپەرشتی پرۆژەکە دەکات و پارەکە بۆ سەر هەژماری بانکیی سەرپەرشتیاری خێزانەکان زیاد دەکرێت.
 
بەپێی پلانەکەی حکومەت، لە چینی یەکەم تاوەکو سێیەمی کۆمەڵگە، بڕی 500 هەزار تمەن بۆ هەر کەسێک دیاریکراوە کە دەکاتە نزیکەی 5 دۆلار و 40 سەنت. لە چینی چوارەم تا هەفتەمیش بڕی 350 هەزار تمەن دانراوە، کە دەکاتە نزیکەی 3 دۆلار و 80 سەنت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ئەمڕۆی کەرکووک کە خۆڵبارینێکی چڕ بوو. وێنە: محەممەد شکور - رووداو

لە کەرکووک بوومەلەرزە روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لە پارێزگای کەرکووک بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.6 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. ئەمە دووەمین بوومەلەرزەیە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە سنووری کەرکووک تۆمار دەکرێت.