سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران: تۆڵەی کوشتنی هەنییە هەر دەکەینەوە

9 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، تێپەڕبوونی کات کاریگەری لەسەر ئیرادەی ئێمە بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی هەنییە نابێت و "رژێمی زایۆنی دەبێت باجی هەڵەی گەمژانە و خراپەکارییەکانی بدات."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلوولی 2024، سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بۆنەی هەفتەی بیرهێنانەوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراق کە لەو وڵاتە وەکوو هەفتەی بەرگریی پیرۆز دەناسرێت، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل.
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە: "هۆشداری دەدەینە ئەمریکای تاوانبار و دەسەڵاتە بوکەڵە ساختەکەی لە ناوچەکەدا، هەروەک چۆن لە دۆسیەی شەهیدکردنی ستەملێکراوی شەهیدانی بەرەی مقاوەمە، حاجی قاسم و هێڕشی تیرۆریستی دژی کونسوڵخانەی ئێران لە سووریا، بە تووندی تۆڵەمان کردووە و بەڵێنی راستگۆیانەی خۆمان جێبەجێ کرد، تێپەڕینی کات کاریگەری ناکاتە سەر ئیرادەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ تۆڵەکردنەوەی خوێنی ئیسماعیل هەنییە."
 
سەرۆکایەتی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران هەروەها دەڵێت: "رژێمی منداڵکوژی زایۆنی دەبێت باجی هەڵەی گەمژانە و خراپەکارییەکانی بدات."
 
ئاماژە بە هێرشە تووند و بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە و پشتیوانی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئیسرائیل دەکات و دەڵێت: "ئەمە پێشانی دەدات کە هەموو جارنامە و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و دامەزراوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بە تایبەتیش نەتەوە یەکگرتووەکان ناتوانن رێگری لە زوڵم و دڕەندەیی ئەو رژێمە بکەن و رووبەڕووی لێپرسینەوەی بکەن."
 
ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس رۆژی 31ـی تەممووزی 2024 لەدوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، لە تاران کوژرا.
 
بەرپرسانی ئێران، ئیسرائیل بە کوشتنی هەنیە تۆمەتبار دەکەن و بەردەوام هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی دەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئامێری بێتەلی وۆکی تۆکی و پەیجەر. وێنە: AFP

تەندروستیی لوبنان: بەهۆی تەقینەوەی ئامێرەکانی بێتەلەوە 37 کەس گیانیان لەدەستداوە

وەزیری تەندروستیی لوبنان دوایین ئاماری تەقینەوەکانی 17 و 18ـی ئەم مانگەی ئامێرەکانی پەیوەندیکردنی بێتەلی لە وڵاتەکەی ئاشکراکرد کە تاوەکو کاژێر نزیکەی 3:00ـی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 37 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2,931 کەسیش برینداربوون، دەشڵێت تەندروستیی برینداربووانی تەقینەوەکەی چوارشەممە قورستر بوو.