لە ئێران ساڵانە 530 هەزار منداڵ بە نایاسایی لەباردەبرێن

10 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری ناوەندی گەنجیێتیی دانیشتووان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ساڵانە 530 هەزار منداڵ لەو وڵاتەدا بە نایاسایی لەباردەبرێن.
 
رۆژی هەینی، 20ی کانوونی یەکەمی 2024، ئەنیسە کتابچی، جێگری سەرۆکی دەستەی نیشتیمانیی دانیشتووانی ئێران بۆ کاروباری چاودێری رایگەیاند، ساڵانە 10 هەزار منداڵ لەو وڵاتە لە رێگەی یاساییەوە و بە مۆڵەتی دادپزیشکی لەباردەبرێن، بەڵام لەباربردنی منداڵ لە رێگەی نایاساییەوە زۆر لەوە زیاترە.
 
ئەنیسە کتابچی گوتی، بە پێی لێکۆڵینەوە زانستییەکان و ئەو ئامارە فەرمییانەی لە بەر دەستی وەزارەتی تەندروستیدان، ساڵانە لە ئێران 530 هەزار منداڵ لە رێگەی نایاساییەوە لەباردەبرێن.
 
سەرۆکی ناوەندی گەنجیێتیی دانیشتووان لە وەزارەتی تەندروستیی ئێرانیش رایگەیاند، 95٪ـی لەباربردنی منداڵ لەو وڵاتە لە رێگەی نایاساییەوە دەکرێت و تەنیا 5٪ـی لەباربردنەکان لە رێگەی یاسایی و بە شێوەیەکی مۆڵەتپێدراو دەکرێت.
 
بەگوتەی سابیر جەباری فاروجی، لەباربردنی منداڵ لەو وڵاتە لە رێگەی نایاساییەوە بووەتە بازرگانییەکی گەورە: "ساڵانە لانیکەم دوو تریلیۆن تمەن لە لایەن خێزانەکانەوە بۆ لەباربردنی منداڵ خەرج دەکرێت و هەر منداڵێک بە چوار تاوەکو پێنج ملیۆن تمەن لەباردەبرێت."
 
دەشڵێت، نزیکەی 60٪ـی لەباربردنی منداڵان لە ئێران لە ماڵەوە و بە بەکارهێنانی حەپی تایبەت بە لەباربردن دەکرێت، 30٪ـی لەباربردنەکان لە نۆرینگە پزیشکییەکان و 10٪ـیش بە بەکارهێنانی دەرمانی گیایی دەکرێت.
 
سەرۆکی ناوەندی گەنجیێتیی دانیشتووان هۆکاری جیاواز بۆ لەباربردنی منداڵ باس دەکات و دەڵێت، بەپێی دوایین لێکۆڵینەوەکان، 41%ـی لەباربردنەکان لەبەرئەوەیە کە دایکان و باوکان منداڵی زیاتریان ناوێت، 21٪ بەهۆی کێشەی ئابووری و 20% بەهۆی گونجاونەبوونی کاتی دووگیانی دایکانە، بەشێکیش بە هۆکاری دیکەیە.
 
لە ساڵانی رابردوودا حکومەتی ئێران بەردەوام هەوڵی دەدا، هۆکاری زیادبوونی لەباربردنی کۆرپەلە بگەڕێنێتەوە بۆ پەیوەندیی ناشەرعیی ژنان و پیاوان، بەڵام پەرلەمانی ئێران دەڵێت، تەنیا 7%ـی ئەو دیاردەیە سەرچاوەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پەیوەندییانە و 93% سەرچاوەی لەنێو خێزانە.
 
لە ئێراندا لەباربردنی منداڵ نایاساییە و تەنیا لە هەندێك باردا یاسا مۆڵەتی بە دایکان داوە کۆرپەلەکانیان لەبار ببەن.
 
بەپێی یاسا دایکان لە سێ مانگی یەکەمی دووگیانیدا دەتوانن کۆرپەلە لەبارببەن، ئەویش بەو مەرجەی کۆرپەلەکە کێشەی تەندروستی هەبێت یان لە رووی تەندروستییەوە مەترسی بۆ سەر گیانی دایکەکە هەبێت. هەڵبەت لەباربردنی کۆرپەلە پێویستیی بە مۆڵەتی پزیشک هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی وەڵامدانەوەی ئامادەبووان لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نیویۆرک، وێنە: CHARLY TRIBALLEAU / AFP

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە هێزەکانمان لە سووریا بمێننەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی روانگەی وڵاتەکەی بۆ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کرد و رایگەیاند، ئەگەر حکومەتێک پێکنەیەت، کە بەشداریی بە هەمووان بکات، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەراوێز دەخرێت، سەبارەت بە ئێرانیش رایگەیاند، ئەم ساڵ، ساڵێکی خراپ بوو بۆ دەسەڵاتدارانی تاران.