بوومەلەرزەیەک لە پارێزگای کرماشان روویدا

12-03-2024
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 پلەی ریختەر لە شاری تازاوا لە پارێزگای کرماشان لە رۆژهەڵاتی کوردستان روویدا و هێشتا زەرەر و زیانەکانی نەزانراون.
 
بەپێی راپۆرتی ناوەندی تۆمارکردنی بوومەلەرزەی ئێران، بوومەلەرزەکە کاژێر 3:57 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە نزیک تازاوا و لە قوڵایی 8 کیلۆمەتردا تۆمارکراوە.
 
بوومەلەرزەکە جگە لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی، لە شاری جوانڕۆش هەستی پێکراوە، بەڵام دامودەزگا پەیوەندیدارەکان هیچ زانیارییەکان لەسەر زەرەر و زیانەکان بڵاونەکردووەتەوە.
 
چەقی بوومەلەرزەکە لە نزیک ئەو شوێنە بوو کە 2017 پارێزگای کرماشانی هەژاند و زەرەر و زیانی زۆری بە بەشی رۆژئاوای پارێزگاکە گەیاند.
 
لە بوومەلەرزەی پاییزی ساڵی 2017ی ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای کرماشان، لانیکەم 620 کەس گیانیان لەدەستدا، نزیکەی 12 هەزار و 800 کەس بریندار بوون. هەروەها 130 هەزارو  900 خانوو رووخان یان زیانیان بەرکەوت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

خۆڵبارین لە کرماشان.

بەهۆی خۆڵبارینەوە لە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان کرایە پشوو

بەهۆی خۆڵبارین و پیسبوونی هەواوە لە پارێزگاکانی کرماشان، سنە، لوڕستان و ئیلام، ئەمڕۆ سێشەممە لە سەرجەم قوتابخانە و فەرمانگەکانی هەر چوار پارێزگاکە جگە لە دامەزراوە خزمەتگوازییەکان، کرایە پشوو.