پۆلیسی لوڕستان: 51 قاچاخچی و فرۆشیاری مادەی هۆشبەر دەستبەسەرکران

22-08-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری پۆلیسی لوڕستان دەڵێت، لە ئۆپەراسیۆنێکدا 51 قاچاخچی و فرۆشیاری مادەی هۆشبەر لە سنووری ئەو پارێزگایە دەستبەسەرکراون و  73 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.

یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان، رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان، ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە هەموو شارەکانی پارێزگاکە کرا و لە ئەنجامدا دەست بەسەر زیاتر لە 73 کیلۆگرام مادەی هۆشبەردا گیرا.
 
یەحیا ئیلاهی گوتی، لەو ئۆپەراسیۆنەدا چوار قاچاخچی، 47 فرۆشیاری مادە هۆشبەرەکان و 106 ئالوودەبوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران.
 
رۆژی 22ـی تەمووزی 2024، یەحیا ئیلاهی، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 3.5 تۆن مادەی هۆشبەردا گرتووە و یەک هەزار و 480 فرۆشیاری مادەی هۆشبەریش دەستگیرکراون.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای لوڕستان، هەروەها لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا 29 دز و سێ کریاری کەلوپەلی دزیاری دەستگیرکراون، دەست بەسەر بڕێک کەلوپەلی دزیاریشدا گیرا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە