کرێکارانی شارەوانیی ئیلام 3 مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە؛ 'دوو هەفتەی دیکە دابەشدەکرێت'

16-09-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سێ مانگە کرێکارانی شارەوانیی ئیلام مووچەیان وەرنەگرتووە و داوای مافی خۆیان دەکەن. پارێزگاری ئیلامیش دەڵێت، هەوڵ دەدەن تاوەکو دوو هەفتەی داهاتوو مووچەیان خەرج بکرێت.
 
رۆژی یەکشەممە، 15ی ئەیلوولی 2024، بە ئامادەبوونی حەسەن بەهرام نیا، پارێزگاری ئیلام کۆبوونەوەیەک بۆ بەدواداچوون بۆ داواکارییەکانی کرێکارانی شارەوانیی ئیلام و بەدواداچوون بۆ کێشەکانی کەرتی گواستنەوەی گشتی لە پارێزگاکە بەڕێوەچوو.
 
پارێزگاری ئیلام لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بە داواکارییەکانی کرێکارانی شارەوانیی ئیلام کرد و رایگەیاند، سێ مانگە ئەو کرێکارانە کە گرێبەستیان لەگەڵ بەڵێندەرێک هەیە، مووچەیان وەرنەگرتووە و بە لەبەرچاوگرتنی کردنەوەی قوتابخانەکان و ئەو راستییەی کە کرێکاران چینی هەژاری کۆمەڵگەن، پێویستە بە زووترین کات مووچەی ئەو کرێکارانە خەرج بکرێت.
 
بەهرام نیا گوتی، هەموو بەڵێندەرێک دەبێت توانای دارایی هەبێت بۆ پێدانی مووچە و داواکاریی کرێکارانی ئەو شوێنەی کە گرێبەستی لەگەڵدا هەیە و لانیکەم بتوانێت بۆ ماوەی سێ مانگ مووچەیان دابین بکات، بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەک لەو دامەزراوە و فەرمانگەیە وەربگرێت کە گرێبەستی لەگەڵدا کردووە.
 
پارێزگاری ئیلام جەختیشی کردەوە، بە جیدی بەدواداچوون بۆ داواکاریی کرێکارانی شارەوانیی ئیلام دەکەن و لەسەر بنەمای بەڵێنی سەرۆکی شارەوانیی ئیلام، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا مووچەی کرێکارانی شارەوانییەکە خەرج دەکرێت.
 
کێشەی کەمیی پاس لە کەرتی گواستنەوەی گشتیدا
 
سەبارەت بە کێشەکانی کەرتی گواستنەوەی گشتیش، پارێزگاری ئیلام رایگەیاند، لە هێڵی نێوان ئیلام و تاران دا کێشەی کەمیی پاسیان هەیە، پێویستە بە هاوکاریی بەرپرسانی پارێزگاکە و سەندیکاری پاسەکان چارەسەرێکیان بۆ بدۆزرێتەوە.
 
حەسەن بەهرام نیا روونیکردەوە، بۆ چارەسەرکردنی کاتیی کێشەکە 13 پاس لە لایەن چەندین کۆمپانیای حکومییەوە بۆ کەرتی گواستنەوەی گشتیی پارێزگاکە دابین کراوە، بەڵام بۆ چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکە پێویستیان بە ژمارەیەکی زۆرتری پاس هەیە کە پێویستە هاوردە بکرێت.
 
ئاژەشی بەوە کرد، کێشەی کەمیی پاس لە هەموو پارێزگاکانی ئێراندا هەیە و بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەش بریار دراوە دوو هەزار پاس لە دەرەوە هاوردە بکرێت و لە سەر پارێزگاکان دابەش بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".