لە رووداوێکی تەقەکردندا لە ئێران دوو کەس کوژران

05-03-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی تەقەکردندا لەنێو فەرمانگەیەکی سەر بە حکومەتی ئێران لە پارێزگای خوزستان، دوو کەس کوژران و کەسێکیش بریندار کرا.
 
بەپێی میدیای ئێران، رووداوەکە لەنێو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی شاری ماهشەهری سەر بە پارێزگای خوزستان لە باشووری رۆژئاوای ئێران روویداوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 5ی ئاداری 2025 مێهران مێهمان نەواز، داواکاری گشتیی ماهشەهر رایگەیاند، کەسێک لەنێو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی شارەکە تەقەی کردووە، بەهۆیەوە دوو کەس لە تیمی پاسەوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کوژراون.
 
بە گوتەی داواکاری گشتیی ماهشەهر، لە رووداوەکەدا نوێنەری یاسایی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی شاری چەمرانیش بریندار بووە و گوێزراوەتە نەخۆشخانە.
 
مێهمان نەواز دەڵێت، تاوەکو ئێستا هۆکاری تەقەکردنەکە دیار نییە، بەڵام لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستپێکردووە.
 
بە گوتەی مێهمان نەواز، ئەو کەسەی تەقە کردووە، دوای شەش کاژێر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ئابادان دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە