رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشان، کەسێک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون.
رووداوەکە لە سەر رێگەی نێوان سەحنە - بێستوون و بە هۆی وەڕگەرانی ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پیجۆ پارس بووە.
مەسعود قەلعەسفیدی، بەرپرسی فریاکەوتن و کۆنترۆڵی قەیرانی زانکۆی پزیشکیی کرماشان پشتراستیکردەوە کە رووداوەکە گیانلەدەستدانی کەسێک و برینداربوونی چوار کەسی لێکەوتووە و رایگەیاند، رووداوەکە دەرەنگی شەوی دووشەممە و نزیکی کاژێر 10:00ی شەو روویداوە.
گوتیشی، بریندارانی رووداوەکە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەحنە گوێزراونەتەوە.
رۆژی 31ی کانوونی دووەمی 2024، محەممەد حەیدەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشانی گوتبووی، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 424 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە و 8020 کەسیش بریندار بوونە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ