لە ئێران مردن بە خواردنەوەی کحولی ساختە گەیشتە 26 کەس

02-10-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی تەندروستیی ئێران دەڵێن، ژمارەی ئەو کەسانەی لە سێ پارێزگای ئەو وڵاتە بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گیانیان لەدەستداوە بۆ 26 کەس بەرزبووەتەوە.
 
عەباس نەجەفی، داواکاری گشتیی هەمەدان رۆژی چوارشەممە رایگەیاند، بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە 18 کەس لە هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە ژەهراویبوون و گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە و دواتریش 4 کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
 
بە گوێرەی میدیای فەرمیی ئێران، 32 کەسیش بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە لە پارێزگای گیلان ژەهراوی بوون.
 
محەممەدتەقی ئاشووبی، سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی گیلان دەڵێت، تاوەکو ئێستا 9 کەس لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە و دۆخی تەندروستیی دوو کەسی دیکەش ناجێگیرە.
 
هاوکات، جاوید عەباسی، بەڕێوەبەری دادپزیشکیی مازندەرانیش ئەمڕۆ رایگەیاند، 23 کەس لەو پارێزگایە بەهۆی خواردنەوەی کحولی ساختەوە گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، 13 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی وەڵامدانەوەی ئامادەبووان لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نیویۆرک، وێنە: CHARLY TRIBALLEAU / AFP

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە هێزەکانمان لە سووریا بمێننەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی روانگەی وڵاتەکەی بۆ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کرد و رایگەیاند، ئەگەر حکومەتێک پێکنەیەت، کە بەشداریی بە هەمووان بکات، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەراوێز دەخرێت، سەبارەت بە ئێرانیش رایگەیاند، ئەم ساڵ، ساڵێکی خراپ بوو بۆ دەسەڵاتدارانی تاران.