رووداو دیجیتاڵ
ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان دەڵێت، دوای چەند کاژێرێک لە کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی مەریوان، ئەمڕۆ هەڵگیرسایەوە.
ئەنجوومەنەکە داوا لە ژینگەپارێز و خەڵکی دیکەی ناوچەکە دەکات بەپەلە بەرەو شوێنی کەوتنەوەی ئاگرەکە بڕۆن بۆ ئەوەی هەمووان پێکەوە لە زوو کوژاندنەوەیدا یارمەتیدەر بن.
رۆژی 4ی ئابی 2024 ئاگر لە دارستانەکانی ناوچەکانی گاگل، قامیشڵە و قەڵای مەریوان کەوتەوە و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە هەوڵی ژینگەپارێزان، ئەنجوومەنی سەوزی چیا و خەڵکی دیکە کوژێندرایەوە.
بەڵام دوای نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی سەوزی چیا لە راگەیێندراوێکدا گوتی، دوای چەند کاژێریک لە کوژاندنەوەی، ئەمڕۆ ئاگری دارستانەکانی مەریوان هەڵگیرسایەوە و داوای لە ژینگەپارێزان و خەڵکی دیکەی ناوچەکە کرد بەپەلە بەرەو شوێنی کەوتنەوەی ئاگرەکە بڕۆن تاوەکو هەوڵ بدرێت زوو بکوژێندرێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ