فریاکەوتنی سنە: 183 کەس بەهۆی یاریی ئاگرین بریندار بوون

دوێنێ کاژێر 04:29
سینا سۆما
A+ A-
رووداو  دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە دوو رۆژی رابردوودا 183 کەس لەو پارێزگایە بەهۆی یارییە ئاگرینەکان بریندار بوون، کە هەشت کەسیان برینەکانیان سەختە و سێ کەسیش ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی ئاداری 2025، حوسێن جەعفەری، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە رایگەیاند، تەنیا لە رۆژی چوارشەممە، 35 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی یارییە ئاگرینەکان بریندار بوون، کە 25 کەسیان لە سنە، چوار کەسیان لە کامێران، سێ کەسیان لە مەریوان، کەسێک لە بیجار و دوو کەسیان لە سەقز بوون.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە، لە بەرەبەیانی رۆژی سێشەممەش تاوەکو کاژێر 12ـی شەوی هەمان رۆژ، 148 هاونیشتمانی لە شارەکانی ئەو پارێزگایە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە بریندار بوون.
 
حوسێن جەعفەری گوتی، هەشت لە بریندارەکان برینیان قورسە و لە بەشی چاودێریی چڕی نەخۆشخانەکان خەوێندراون، سێ کەسی دیکەش ئەندامێکی جەستەیان لەدەستداوە.
 
جەعفەری گوتیشی، ئەم ساڵ بەراورد بە پار، ژمارەی بریندارانی رووداوەکانی چوارشەممە سووری لە پارێزگای سنە 61٪ زیادیکردووە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مایکڵ واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا

مەسرور بارزانی و مایکڵ واڵتز: لە نزیکترین کاتدا هەناردەی نەوتی کوردستان دەستپێبکاتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا بە تەلەفۆن قسەیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە بە زووترین کات نەوتی کوردستان هەناردە بکرێتەوە و کابینیە نوێی حکومەتیش لە هەرێمی کوردستان پێکبهێندرێت