لە سیستان و بەلووچستانی ئێران چوار کەس کوژران؛ یەکێکیان فەرماندەی سوپای پاسدارانە

01-10-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران، چوار کەس کوژران؛ یەکێکیان فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 لە شارۆچکەی بێنتی سەر بە شاری نیکشەهری پارێزگای سیستان و بەلووچستان، چەند چەکدارێک دەستڕێژی گولـلەیان لە فەرماندەی سوپای پاسداران و سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچکەکە کردووە.
 
بەپێی میدیای فەرمیی ئێران، لە رووداوەکەدا پەرویز کەدخودایی، فەرماندەی سوپای پاسدارانی بێنت و یوسف شیرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی شارۆچکەکە لەگەڵ دوو سەرباز بە ناوەکانی جەواد ساداتی و موجیب بەلووچی گیانیان لەدەستداوە.
 
موجیب حەسەنی، قایمقامی نیکشەهر رایگەیاند، رووداوەکە "هێرشێکی تیرۆریستی" بووە و دوای کۆتاییهاتنی رێوڕەسمێک لە قوتابخانەیەکی ناوچەکە روویداوە.
 
بە گوتەی قایمقامی ناوچەکە، لە رووداوەکەدا دوو کەسیش بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی وەڵامدانەوەی ئامادەبووان لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نیویۆرک، وێنە: CHARLY TRIBALLEAU / AFP

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە هێزەکانمان لە سووریا بمێننەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی روانگەی وڵاتەکەی بۆ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کرد و رایگەیاند، ئەگەر حکومەتێک پێکنەیەت، کە بەشداریی بە هەمووان بکات، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەراوێز دەخرێت، سەبارەت بە ئێرانیش رایگەیاند، ئەم ساڵ، ساڵێکی خراپ بوو بۆ دەسەڵاتدارانی تاران.