هەسەدە: دوو منداڵ بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە گیانیان لەدەستدا

09-10-2023
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامن و هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەش رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی تورکیادا لە عەین عیسا دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و لە دربێسییش پێنج ژن بریندار بوون.
 
ئەمرۆ دووشەممە، 9ی تشرینی یەکەمی 2023، ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات لە راگەیێندراوێکدا لە بارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان، رایگەیاند، "سوپای تورکیا تائێستاش لە ‌هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بەردەوامە، تورکیا لە تاوانەکانی لە دژی دانیشتووانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا، چەندین جۆری چەک بەکاردەهێنێت و خەڵکی سڤیل و کەسانی سەربازی و هەروەها ژێرخانی ناوچەکەش دەکاتە ئامانج."
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، ئەمڕۆ لە هێرشێکی تۆپخانەکانی تورکیا بۆ سەر شارۆچکەی عەین عیسا، دوو منداڵ بە ناوەکانی عەلی ئەحمەد ئەلعەیاش تەمەن 9 ساڵ و نادیە موحسین ئەلعەیاش، تەمەن 10 ساڵ گیانیان لەدەستداوە.
 
هەر بەگوێرەی راگەیێندراوەکە لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی گوندی ئەلبەشیریە لە دەوروبەری شارۆچکەی دربێسیی رۆژئاوای کوردستان، پێنج ئافرەت، بە ناوەکانی رەکسە ساڵح فەواز، 50 ساڵ، خەدیجە عیدان تەمر، 40 ساڵ، فەرەح عەدنان، 25 ساڵ، زینە حەموود،  20 ساڵ و جومانە حەماد، کە لە کێڵگەیەکی پەمۆ سەرقاڵی کارکردن بوون، بریندار بوون.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".