باڵیۆزی سوید بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا

10-03-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی لێدوانی بەرپرسانی سوید کە داوای ئازادکردنی جەلال ئەحمەدی، هاووڵاتیی ئێرانی- سوێدی-یان کردبوو، باڵیۆزی سوید لە تاران بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی ئێران کرا و ناڕەزایەتیی تووندی تاران ـی پێی راگەیێندرا.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لە بەرامبەر هەڵوێستی نەشیاو و دەستێوەردانی بەشێک لە بەرپرسانی سوید لە دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ماتیاس ئۆترشێتد، باڵیۆزی سوید لە تاران لەلایەن شەهرام قازیزادە، بەرپرسی بەشی سێیەمی ئەورووپای رۆژئاوا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی وەزارەتەکە کرا."
 
هەینی رابردوو، باڵیۆزی ئێران لە سوید بانگیشتی وەزارەتی دەرەوەی سوید کرا، ستۆکهۆڵم داوای ئازادکردنی ئەحمەدڕەزا جەلالی، هاووڵاتیی ئێرانی-سویدی کردووە.
 
بەرپرسی فەرمانگەی سێیەمی رۆژئاوای ئەورووپا لە وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەخنەی لە لێدوانی وەزیری دەرەوەی سوید گرت و بە لێدوانێکی "نەگونجاو، تۆمەتی بێ بنەما و دەستێوەردان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران" ناوی برد، جەختیشی لەوە کردەوە، "ئەو لێدوانانە بە پێچەوانەی پێوەرەکانی یاسا نێودەوڵەتییەکان و داب و نەریتی دیپلۆماسین."
 
شەهرام قازیزادە هەروەها بە باڵیۆزی سوید لە تاران رایگەیاندووە، "حکومەتی سوید لە دۆخێکدا نییە کە بتوانێت پرسیار لە ئەدای دامەزراوە یاساییەکانی وڵاتێکی دیکە بکات و بەرگری لە تاوانبارێک بکات کە تاوانەکانی سەلمێنراون."
 
ئەحمەدڕەزا جەلالی، لە ساڵی 2017 بە تۆمەتی سیخوری و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ هەواڵگریی ئیسرائیل، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرا و دواتر بە سێدارەدان سزا درا.
 
لە دیدارەکەدا، دۆسیەی هاووڵاتییەکی ژنی ئێرانی بە ناوی نیلووفەر زارعیش تاوتوێکرا کە بەم دواییانە لە رووداوێکی گوماناویدا گیانی لەدەستدا. بەرپرسەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوا لە سوید دەکات، "ئێران لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە ئاگادار بکرێتەوە و تاوانباران سزا بدرێن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی وەزارەتی دەرەوەی عێراق

عێراق: بڕیارەکەی پەکەکە دەبێتە هۆی پێداچوونەوە بە پاساوەکانی بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکەکەمان

وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشوازی لە بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە دەکات و دەڵێت، دەبێتە دەستپێکێک بۆ پێداچوونەوە بەو بیانووانەی بەکاردەهێنران بۆ مانەوەی هێزە بیانییەکان لەسەر خاکی عێراق.