کشتوکاڵی قەسری شیرین: ئەم ساڵ بەرهەمی خورما 4000 تۆن دەبێت

25-11-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کشتوکاڵی شاری قەسری شیرینی پارێزگای کرماشان دەڵێت، ئەم ساڵ بەرهەمی خورما لە باخەکانی شارەکە نزیکەی 4000 تۆن دەبێت.
 
جەبار خودامورادی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەسری شیرین رایگەیاند، "بەرهەمی خورما لە هەر هێکتارێکدا لە ناوچەکەماندا تێکرا 6 تۆنە، نرخی یەک کیلۆ خورمای ناوچەکەش بەپێی جۆر و کوالێتییەکەی لەنێوان 80 هەزار تمەن تاوەکو 120 هەزار تمەندایە."
 
بە گوتەی جەبار خودامورادی، رووبەری باخەکانی خورما لە ناوچەی قەسری شیرین 900 هێکتارە، کە 650 هێکتاری بەبەرە. ئاماژە بەوەش دەکات، ئێستا 20 جۆر خورما لە ناوچەکەدا بەرهەم دەهێندرێن.
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی قەسری شیرین دەڵێت، "باخە خورماکان 300 هەلی کاری سەرەکی و 600 هەلی کاری کاتییان بۆ خەڵکی ناوچەکە رەخساندووە." ئاماژە بەوەش دەکات، بەناوبانگترین جۆری خورمای ناوچەکە خورمای زاهیدیە کە 55% بەرهەمی خورمای ئەو سنوورە پێکدەهێنێت.
 
رۆژی 31ی تشرینی یەکەمی 2024، یەکەمین فێستیڤاڵی خورما لە شاری قەسری شیرینی کرماشان بە بەشداری هەزاران کەس لە خەڵکی ناوچەکە و شارەکانی دەوروبەر بەڕێوەچوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی حەرەمی مەککە. وێنە: AFP

حەج و عومرە هۆشداری تووند لە حەجی بازرگانی دەدات؛ 'کێشەی شەرعی هەیە'

بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، هۆشداری تووند لەبارەی بانگەشەی "حەجی بازرگانی" دەدات و دەڵێت، هەر کۆمپانیا و لایەنێک لەو بابەتەدا تێوەبگلێت رووبەڕووی تووندترین سزای یاسایی دەبێتەوە. سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانیش دەڵێت، "ئەو جۆرە حەجە کێشەی شەرعی هەیە".