هێزی ئاسمانیی سوپای ئێران: ئامادەین رووبەڕووی هەر هەڕەشەیەک ببینەوە

دوێنێ کاژێر 12:48
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئێران رایگەیاند، ئامادەن رووبەڕووی هەر هەڕەشە و قەیرانێک ببنەوە و بەرگری لە ئایدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەن.
 
ئەمڕۆ هەینی، 20ـی کانوونی یەکەمی 2024، سەید قاسم خاموشی، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئێران لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی کوژراوانی سوپای ئێران لە پارێزگای چوار محال و بەختیاری، ئاماژەی بە هەڕەشە و مەترسییەکانی سەر ئێران کرد و رایگەیاند: "پێویستە هێزە چەکدارەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە جۆراوجۆرەکانی دوژمنان ئامادەکاریی تەواو بکەن و بەردەوام ئامادە بن".
 
سەیید قاسم خاموشی گوتی: "ئێمە وەک سەرباز و خزمەتگوزاری گەلی ئێران، پێویستە هەمیشە ئامادە بین بۆ بەرگریی لە یەکپارچەیی خاک، سەروەری و سەربەخۆیی وڵاتەکەمان."
 
بە گوتەی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ئێران، ئێستا هەڕەشەکانی سەر ئەو وڵاتە زیاترن و گوتی: "ئەمڕۆ هەڕەشەی دوژمنان له رابردوو ئاڵۆزتر و بەربڵاوتره، بەڵام ئێمە ئامادەین بەرامبەر هەر هەڕەشە و قەیرانێک بوەستین و بەرگری لە ئایدیا و ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکەین."
 
ئەو بەرپرسەی سوپای ئێران دەڵێت، داکۆکیکردن لە وڵات، پاراستنی ئاسایش و ئارامی خەڵک و بەدیهێنانی ئامانجەکانی شۆڕشی ئیسلامی تەنیا بە هاودەنگی، یەکڕیزیی نیشتیمانی و یەکگرتنی هێزە چەکدار و جەماوەرییەکان دەکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەکاتی وەڵامدانەوەی ئامادەبووان لە ئەنجوومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نیویۆرک، وێنە: CHARLY TRIBALLEAU / AFP

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا: پێویستە هێزەکانمان لە سووریا بمێننەوە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی روانگەی وڵاتەکەی بۆ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا کرد و رایگەیاند، ئەگەر حکومەتێک پێکنەیەت، کە بەشداریی بە هەمووان بکات، لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە پەراوێز دەخرێت، سەبارەت بە ئێرانیش رایگەیاند، ئەم ساڵ، ساڵێکی خراپ بوو بۆ دەسەڵاتدارانی تاران.