لە ورمێ دەست بەسەر 179 پارچە دراوی کۆندا گیرا

31-05-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەست بەسەر 179 پارچە دراوی کۆندا گیرا کە مێژوویان بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا و سەردەمی دەسەڵاتی یۆنانییەکان لە ئێران دەگەڕێتەوە.
 
ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی پارێزگای ورمێ، رۆژی پێنجشەممە رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان پێگەیشت ژمارەیەک کەس بە شێوەیەکی نایاسایی کڕین و فڕۆشتن بە هەندێک شوێنەوار دەکەن، دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد. 
 
ناسر عەتەباتی گوتی، دوای بەدواداچوون و پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، ‌هێزە ئەمنییەکان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەریی، ئۆپەراسیۆنێکیان کرد و دەستیان بەسەر 179 پارچە دراوی کۆندا گرت، کە پێکدین لە سکەی زێر و مس و مێژووەکەیان بۆ دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
 
بە گوتەی ناسر عەتەباتی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چەند کەس لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی شوێنەوار بە شێوەیەکی نایاسایی دەستگیرکران، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، رادەستی دەسەڵاتی دادوەریی کران و بە بڕیاری دادگە رەوانەی گرتووخانە کران.
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".