لە هێرشێکی داعشدا 14 سەربازی سووریا کوژران

09-01-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ لە بیابانەکانی شاری تەدمووری سووریا، چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر پاسێکی هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە و بەپێی زانیارییە خۆجێییەکان، بەهۆیەوە 14 سەرباز کوژران و 19 سەربازی دیکەش بریندار بوون.
 
بەپێی زانیارییە خۆجێییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی کانوونی دووەمی 2024، چەکدارانی داعش لە بیابانەکانی شاری تەدموور لە ناوەڕاستی سووریا هێرشیان کردە سەر پاسێکی هێزەکانی حکومەتی ئەو وڵاتە و کوژراو و برینداری زۆری لێکەوتووەتەوە.
 
روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاندووە، لە هێرشەکەی ئەمڕۆی داعشدا لە بیابانی تەدموور لە ناوەڕاستی سووریا، 14 سەربازی حکومەتی ئەو وڵاتە کوژراون و 19ی دیکەش بریندار بوون.
 
بەپێی زانیارییەکان، بریندارانی هێرشەکە بۆ نەخۆشخانەی شاری تەدموور گوازراونەتەوە.
 
سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆ، حکومەت و سوپای سووریا تائێستا هیچ راگەیێندراوێکیان نەبووە.
 
لە رووداوێکی هاوشێوەدا، رۆژی 7ی کانوونی دووەمی 2024، لە هێرشێکی چەکدارانی داعشدا بۆ سەر پێگەیەکی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە شاری مەیادینی سەر بە پارێزگای دێرەزوور، سەربازێکی سوپای سووریا کوژرابوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی هەسەدە

راپۆرتێک: هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی رۆڵی گرنگی لە کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان هەسەدە و تورکیادا گێڕا

نوێترین راپۆرتی پشکنەری گشتیی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکانی تورکیا و سوپای نیشتمانیی سووریا لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا ئاڵنگاریی گەورەیان بۆ هەسەدە دروستکرد، بە جۆرێک هەسەدە ناچاربوو زیاتر سەرنج بخاتە سەر ئەو هێرشانە، کە ئەوە کاریگەری لەسەر پاراستنی ئاسایشی ئەو کەمپ و زیندانانە هەبوو کە چەکدارانی داعش و کەسوکاریان تێیدا دەمێننەوە