کارمەندانی لقی کرماشانی کۆمپانیای 'ئێران خودرۆ' مان دەگرن

25-11-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە هەفتەیەکە کرێکار و کارمەندانی لقی کرماشانی کۆمپانیای ئێران خودرۆ مانیان گرتووە و داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ کارمەندانی لقی سەرەکیی کۆمپانیاکە دەکەن.
 
کارمەند و کرێکارانی ئەو لقە داوای هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ کرێکار و کارمەندانی لقی سەرەکیی کۆمپانیاکە لە تاران دەکەن.
 
بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە، غوڵامڕەزا شەهبازی، قایمقامی شاری سەحنەی کرماشان رۆژی یەکشەممە لەگەڵ کارمەند و کرێکارانی ناڕازی کۆبوویەوە.
 
غوڵامڕەزا شەهبازی داوای لە کارمەند و کرێکارە ناڕازییەکان کرد "دان بەخۆیاندا بگرن و بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان" و بەڵینی دا بەدواداچوونی پێویست بۆ داواکارییەکەیان بکات.
 
شەهبازی گوتی، "هەوڵ دەدەین بە زووترین کات کێشەکانی ئێران خودرۆی کرماشان چارەسەر بکەین و بەم زووانە مژدەی خۆشمان بۆیان دەبێت."
 
لقی کرماشانی ئێران خودرۆ رۆژی 25-07-2017 لە نزیک شاری سەحنە کرایەوە و نزیکەی 600 کەس کاری تێدا دەکەن. لە شەش مانگی سەرەتای ئەم ساڵی هەتاویدا نزیکەی 18 هەزار ئۆتۆمبێل لە کارگەدا بەرهەمهێندراون.
 
شاری سەحنە دەکەوێتە 55 کیلۆمەتری رۆژهەڵاتی کرماشان و ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 70 هەزار کەسە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەنج سەنگاوی و دلبخوین دارا لەگەڵ میوانەکانی بەرنامەی 'لەگەڵ رەنج'

لە چاوەڕوانیی ئەنجامی دوو کۆنگرەکەی پەکەکە و ئەگەری چەکدانان

پەکەکە لەدوای کۆنگرەی ئایاری 2025 دەڵێت، بڕیاری "مێژوویی" دەدات، ئەمەش دوای پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە مانگی شوبات. کۆنگرەکە لە دوو شوێنی جیاواز بەسترا و بەپێی راپرسییەک 60%ـی خەڵکی باکووری کوردستان پشتگیریی ئەم هەنگاوە دەکەن.