ورمێ لە 3 مانگدا بە بەهای 421 ملیۆن دۆلار کەلوپەلی هەناردە کردووە

22-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە سێ مانگدا بایی 421 ملیۆن دۆلار لە رێگەی گومرگ و دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە هەناردە کراوە.
 
سابیر پەرنیان، سەرپەرشتیاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پیشەسازی، کانزا و بازرگانیی پارێزگای ورمێ، رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، لە 21-03-2024ـەوە تا 21-06-2024 بڕی 775 هەزار و 735 تۆن کەلوپەل بە بەهای 421 ملیۆن دۆلار هەناردە کراوە.
 
سابیر پەرنیان گوتی، بەراورد بە ساڵی رابردوو هەناردەکردنی کەلوپەل لە پارێزگای ورمێ لە رووی کێشەوە 15% و لەڕووی نرخەوە 60% زیادیکردووە.
گوتیشی، زۆرترین کەلوپەل هەناردەی هەرێمی کوردستان، تورکیا و چین کراون.
 
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی پارێزگای ورمێ، زۆرترین ئەو کەلوپەلانەی هەناردە کراون، بریتین لە ئاسن، بەرهەمە پترۆکیمیاییەکان، دروستکراوی پیشە دەستییەکان، سەوزە و میوە.
 
سەبارەت بە هاوردەکردنیش، سابیر پەرنیان دەڵێت، لەو سێ مانگەدا 95 هەزار تۆن کەلوپەل بایی زیاتر لە 237 ملیۆن دۆلار لە رێگەی دەوازە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێوە هاوردە کراوە. گوتیشی، بەراورد بە پار، هاوردەکردنی کەلوپەل 21% کەمیکردووە.
 
لە پارێزگای ورمێ رۆژهەڵاتی کوردستان شەش دەروازەی سنووریی هەن کە سێیان (بازرگان، رازی و سێرو) لەگەڵ باکووری کوردستان و تورکیان، دەروازەیەک (سەنەم بۆلاخی پوڵدەشت) لەگەڵ کۆماری خۆبەڕێوەبەریی نەخجیڤانی سەر بە ئازەربایجان و دەروازەی تەمەرچین - حاجی ئۆمەران و دەروازەی سنووریی کێلێ لەگەڵ هەرێمی کوردستانن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".