لە 19.6 تریلیۆن تمەنی پارەی گەنمی جووتیارانی سنە تەنیا 3 تریلیۆنی خەرج کراوە

19-08-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نوێنەری کۆمپانیای بازرگانیی حکومی لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، تاوەکو ئێستا یەک ملیۆن و 115 هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانی پارێزگاکە وەرگیراوە، بەڵام بەشی زۆری پارەکەیان خەرج نەکراوە.
 
جەمال ساڵحی، نوێنەری کۆمپانیای بازرگانیی حکومی لە پارێزگای سنە دەڵێت، لە سەرەتای وەرزی دروێنەی ئەم ساڵەوە زیاتر لە یەک ملیۆن و 115 هەزار تۆن گەنم بە بەهای زیاتر لە 19 تریلیۆن و 600 ملیار تمەن لە لایەن جووتیارانی پارێزگاکەوە رادەستی ناوەندەکانی وەرگرتنی گەنم کراوە.
 
جەمال ساڵحی گوتی، لەو پارەیە تەنیا 3 تریلیۆن تمەنی لە لایەن حکومەتەوە خەرجکراوە.
 
بە گوتەی ئەو نوێنەرەی کۆمپانیای بازرگانیی حکومی، ئەم ساڵ زۆرترین بڕی گەنمی وەرگیراو لە شاری بیجار بووە کە 283 هەزار تۆن بووە. لە سنووری شاری دیواندەرە 203 هەزار تۆن، دێگوڵان 182 هەزار تۆن، قوروە 179 هەزار تۆن، سەقز 168 هەزار تۆن، کامێران 50 هەزار تۆن و سنەش 32 هەزار تۆن گەنم لە جووتیاران وەرگیراوە.
 
جەمال ساڵحی ئاماژەی بەوەشکرد، کەمترین بڕی گەنمی وەرگیراو لە سنووری شارەکانی بانە، مەریوان و سەوڵاوا بووە.
 
بەپێی پێشبینییەکانی کشتوکاڵی پارێزگای سنە، ئەم ساڵ گەنم لەو پارێزگایە دەگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار تۆن.
 
ئەم ساڵ لە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان 87 ناوەند بو وەرگرتنی گەنمی جووتیاران کراونەتەوە.
 
حکومەتی ئێران بۆ ئەم ساڵ یەک کیلۆ گەنم بە 17 هەزار و 500 تمەن (30 سەنت) لە جووتیاران دەکڕێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".