18 رێکخراو داوای هەڵوەشاندنەوەی سزای لەسێدارەدانی دوو بەندکراوی کورد دەکەن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە راگەیێندراوێکی هاوبەشدا، 18 رێکخراوی مافی مرۆڤ داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی، دوو زیندانیی سیاسیی کورد دەکەن کە لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران زیندانین.
 
لە راگەیێنداوەکەدا داوا کراوە؛ بەپەلە، سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وەریشە مورادی هەڵبوەشێنرێتەوە. ئاماژە بەوەش کراوە، سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو دوو ژنە چالاکڤانەی کورد بە "پێشێلکارییەکی ئاشکرای پێوەرەکانی مافی مرۆڤ" دەزانن.
 
رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەروەها داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن، گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ئەوەی سزای لەسێدارەدان بەگشتی و سزای ئەو دوو زیندانییە سیاسییەی کورد، هەڵبوەشێنێتەوە.
 
رێکخراوەکان دەڵێن، "لە دۆسیەی وەریشە مورادی و پەخشان عەزیزیدا، وەک زۆربەی زیندانییانی دیکەی سیاسی، مافی دادگاییکردنی دادپەروەرانە پێشێل کراوە، مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەریان لێ زەوت کراوە، هەروەها بەهۆی دانپێدانانی زۆرەملێ، گوشاری تووند و ئەشکەنجەی نامرۆڤانە دراون."
 
پەخشان عەزیزی، خەڵکی مهاباد رۆژی 4ـی ئابی 2023 لەگەڵ چەند ئەندامێکی بنەماڵەکەی لە شاری تاران لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا و، گوازرایەوە زیندانی ئێڤین. دواتر بەتۆمەتی "بەغی" کە واتا ئەندامیێتی لەو گرووپانەی دژی حکومەتی ئیسلامی چاڵاکی چەکدارانەیان کردووە، بە لەسێدارەدان سزادرا.
 
هەروەها وەریشە مورادی، خەڵکی سنە رۆژی 3ـی ئابی 2023 لە رێگەی نێوان مەریوان بۆ سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەستگیرکرا و بە هەمان تۆمەت سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی شەوێکی هەولێر، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

کەشناسێک: ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی تەم سنووری پارێزگای هەولێر دەگرێتەوە

کەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت. کەشناسێکیش دەڵێت، ئەمشەو شەپۆلێکی چڕی تەم هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە بەتایبەتی ناوچەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.