لە هەرسینی کرماشان دوو کەس بەهۆی گازی ماڵانەوە گیانیان لەدەستدا

16-05-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان، کوڕ و باوکێک بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی ماڵانەوە گیانیان لەدەستدا.

رۆژی پێنجشەممە، 16ی ئایاری 2024 محەممەد بەخشی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پزیشکیی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، رووداوەکە لە گوندی مەحمووداوای سەر بە شاری هەرسین بووە، دوو کەس بەهۆی هەڵمژین و ژەهراویبوون بە گازی ماڵان گیانیان لەدەستداوە.
 
محەممەد بەخشی گوتی، ئەوان لە کاژێر 07:15 خوولەکی بەیانی ئەمڕۆ لە رووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە و دەستبەجێ تیمێکیان بۆ شوێنەکە ناردووە، هەوڵەکانیشیان رزگارکردنی ژیانی ئەو کەسانە سەرکەوتوو نەبووە. 
 
بە گوتەی محەممەد بەخشی، ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە، ئەندامی یەک خێزانن و کوڕ و باوکن، باوکەکە تەمەنی 55 ساڵ و کوڕەکەش تەمەنی 22 ساڵە.
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پزیشکیی شاری هەرسین دەشڵێت، لەلایەن تیمەکانیانەوە تەرمی ئەو دوو هاونیشتیمانیە گوێزراوەتەوە دادپزیشکیی شاری هەرسین.
 
رۆژی 28ـی کانوونی یەکەمی 2023، مەسعوود قەلعەسفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی کرماشان رایگەیاند، لە ساڵێکدا 15 کەس بەهۆی هەڵمژینی گازی ماڵان گیانیان لەدەستداوە و 80 کەسیش ژەهراوی بوون.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو پیاوەی لە هەولێر فێڵی لێکراوە قسە بۆ پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو دەکات

بە فێڵێک لە فەیسبووکەوە نزیکەی 22 ملیۆن دیناری لە پیاوێکی هەولێر سەندراوە

هاونیشتمانییەک لە رێگەی ریکلامێکی فەیسبووکەوە دەکەوێتە داوی فێڵێکی ئۆنڵاینەوە. بەناوی وەبەرهێنان لە بووکینگی هۆتێل، قۆناخ بە قۆناخ نزیکەی 22 ملیۆن دیناری لێدەسەندرێت کە بە قەرز وەریگرتبوو؛ ئێستا سکاڵای تۆمار کردووە