لە ورمێ 4 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا؛ یەکێکیان بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگاکەیە

02-04-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش بریندار بوون. یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستدا، بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگاکەیە.
 
رۆژی چوارشەممە (2ـی نیسانی 2025) فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی چورس کە سەر بە شاری چایپارەیە، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری هیوندا خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشا و وەرگەڕا."
 
رەزازادە گوتی، "لە رووداوەکەدا، سێ کەس لە سەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی دیکە بە سەختی بریندار بوون."
 
لە رووداوێکی دیکەدا، رۆژی سێشەممە، 1ـی نیسانی 2025، بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای ورمێ گیانی لە دەستدا.
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ دەڵێت، "بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی لە رێگەی نەغەدە – ورمێ، ئیسماعیل سیمایی، بەڕێوەبەری کەشناسیی پارێزگای ورمێ گیانی لەدەستدا و هاوژین و منداڵەکەشی بریندار بوون."
 
پۆلیسی رێگەوبانی ورمێ رایگەیاند، هۆکاری رووداوەکە سەرنج نەدانی شوفێر و تیژڕۆیی بووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک کە کاریگەریی کەمبارانیی پێوە دیارە. وێنە: رووداو

توێژینەوە نوێیەکان: مەترسیی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان زیاتر بووە

لە کەشێکی هەوراویی وشک و بێ بارانیی هەولێری پایتەختدا، باسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا دەکرێت. د. هونەر چەندین توێژینەوەی جیاوازی لەسەر گۆڕانی کەشوهەوا کردووە، ئەمجارە بە هاوبەشیی چوار کەسی دیکە توێژینەوەیان لەسەر وشکەساڵی و بڕی بارانی پارێزگای سلێمانی کردووە، کە بەراوردی نێوان ساڵانی 1981 تاوەکو 2023یه