دوو هاونیشتمانی لە کرماشان بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەوە گیانیان لەدەستدا

03-04-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو هاونیشتمانی لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کە بە مەبەستی کۆکردنەوەی گیای بەهارە چووبوونە ناوچە شاخاوییەکان، لە بەرزاییەوە کەوتنەخوارەوە و گیانیان لەدەستدا.
 
یەکێک لەو کەسانەی گیانی لەدەستداوە هاونیشتمانییەکی تەمەن 37 ساڵ و خەڵکی شاری روانسەرە، ئەوی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 58 ساڵ و خەڵکی شاری هەرسینە.
 
ئەحمەد روستەمی، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری روانسەر، ئەمڕۆ چوارشەممە 03-04-2024 رایگەیاند، دوای ئەوەی زانیارییان بەدەستگەیشتووە کە لە ناوچە شاخاوییەکانی دەوروبەری ئەو شارە هاونیشتمانییەک لە بەرزاییەوە کەوتووەتە خوارەوە، تیمێکیان ناردووە بۆ شوێنەکە، بۆیان دەرکەوتووە هاونیشتمانییەکی تەمەن 37 ساڵی خەڵکی شارەکە لەکاتی کۆکردنەوەی گیای بەهارە بە هۆکاری نادیار لە شاخەوە کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری روانسەر باسی لەوەش کرد، "پەڕاوی لێکۆڵینەوەمان کردووەتەوە و تەرمی هاونیشتمانییەکە بە مەبەستی لێکۆڵینەوە رەوانەی دادپزیشکیی رەوانسەر کراوە."
 
هەروەها جەلال پەشوتەن، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی رۆژی سێشەممە 2ی نیسانی 2024 رایگەیاند، هاونیشتمانییەکی تەمەن 58 ساڵ و خەڵکی شاری هەرسین بەهۆی کەوتنەخوارەوە گیانی لەدەستداوە.
 
جەلال پەشوتەن گوتی، "بەپێی لێکۆڵینەوەکانمان، ئەو کەسە لەگەڵ چەند کەسێک لە هاوڕێیانی بە مەبەستی هێنانی گیای بەهاری چووەتە شاخی چەشمە کەبوودی هەرسین و کەوتووەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە."
 
جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی کرماشان رایگەیاند، تەرمی ئەو هاونیشتمانییە بۆ دادپزیشکیی شاری هەرسین گوێزراوەتەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیشیان کردووەتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".