رووداو دیجیتاڵ
لە شاری مهابادی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی هەورەبرووسکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
لە گوندی ئۆزنتاشی سەر بە ناحیەی خەلیفانی مهاباد، هاونیشتمانییەک لەکاتی کارکردنی لەنێو زەوییە کشتوکاڵییەکەیدا هەورەبرووسکە لێیدەدات و بەهۆیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسە ناوی موراد قزلی-یە و تەمەن 33 ساڵە، دانیشتووی گوندی ئۆزنتاشە.
محەممەدئەمین سەبووری، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفانی مهاباد رایگەیاند، رووداوەکە یەکەم رووداوی مردنە بەهۆی هەورەبرووسکەوە لە ئەم ساڵدا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ