ڤێتێرنەری سنە بۆ هاونیشتمانییان: گۆشتی ئەسپ مەخۆن

01-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری پارێزگای سنە لەبارەی خواردنی گۆشتی ئەسپ هۆشداری دەداتە خەڵکی پارێزگاکە و دەڵێت: "خواردنی گۆشتی ئەسپ مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکانی هاوبەشی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ زیاد دەکات."
 
کامەران زیباکردار، بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری پارێزگای سنە، رۆژی یەکشەممە 30-06-2024 بە میدیای خۆجێی شارەکەی گوت: "لە چەندین شاری ئەو پارێزگایە فرۆشتنی گۆشتی ئەسپ بینراوە هەر جۆرە سەربڕینێکی ئەسپ و دابەشکردنی گۆشتەکەی، لە ژێر هەر ناونیشانێکدا، لە روانگەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بێ مۆڵەت و ناتەندروستە."
 
زیباکردار هۆشداری دا، کە خواردنی گۆشتی ئەسپ مەترسیی گواستنەوەی نەخۆشیی باوی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵ زیاد دەکات و دەبێتە هۆی ژەهراویبوونی خەڵک. گوتیشی، "ئەم جۆرە ئاژەڵانە لە شوێنی تەواو ناپاک سەردەبڕدرێن و گۆشتەکەیان بەبێ هیچ چاودێری و پشکنینێکی تەندروستیی ڤێتێرنەری دابەش دەکرێت."
 
بەڕێوەبەری گشتیی ڤێتێرنەری سنە داوای لە خەڵک کرد، "لە پێناو پاراستنی تەندروستی خۆیان و خێزانەکانیان خۆیان لە کڕین و خواردنی ئەم جۆرە گۆشتە بەدوور بگرن"، تەنیا گۆشتی ئەو ئاژەڵانە بەکاربهێنن کە لە سەربڕخانە رێگەپێدراوەکاندا لەژێر چاودێریی تەندروستی و ئایینی ڤێتێرنەریدا سەردەبڕدرێن.
 
مانگی شوباتی ئەم ساڵ، خواردنگەیەک لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی ئەوەی ئەسپی سەربڕیبوو و گۆشتەکەی فڕۆشتبوو، لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەزگەی چاودێریی بازار و سزادانی ئەو پارێزگایەوە داخرا و خاوەنەکەی دەستگیرکرا.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی دەزگای خێرخوازی بارزانی.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێت رێگەیان پێدراوە لە دیمەشق نووسینگە بکەنەوە

بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند، لە سووریا بە فەرمی رێگە بە چالاکییەکانیان دراوە؛ گوتیشی، ''دوای کردنەوەی نووسینگەمان لە دیمەشق، دەست بە پێشکێشکردنی پلانەکانمان لە هەموو سێکتەرەکان دەکەین.''