رووداو دیجیتاڵ
وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، حکومەت ئێستا هیچ پرۆژە و پلانێکی نییە بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین. راشیگەیاند، وڵاتەکەی رووبەڕووی کێشەی ناهاوسەنگی وزە بووەتەوە و پێویستە کێشەکە چارەسەر بکرێت.
موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران رۆژی چوارشەممە لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە لەگەڵ لێژنەی ئابووری پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ناهاوسەنگیی وزە ئێستا بووەتە کێشەیەکی گەورە بۆ وڵاتەکەی و چارەسەرکردنیشی پێویستی بە کاتێکی زۆرە، لەبەر ئەوەی ئەو دۆخەی کە هەیە، بەرهەمی کەموکوڕی چەندین ساڵەیە لەو سێکتەرەدا و وەبەرهێنانی پێویست لەو سێکتەرەدا نەکراوە.
سەبارەت بە نرخی بەنزینیش، وەزیری نەوتی ئێران رایگەیاند، حکومەت ئێستا هیچ پرۆژە و پلانێکی نییە بۆ زیادکردنی نرخی بەنزین.
بە گوتەی موحسین پاکنەژاد، هەڵسەنگاندن و زیادکردنی نرخی بەنزین لە دەست وەزارەتی نەوتدا نییە و ئەم مژارە پێویستە لە ئاستێکی باڵای حکومەتدا بڕیاری لەسەر بدرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ