لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە کرماشان 40 کەس بریندار بوون

22-02-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئەنجامی وەرگەڕانی پاسێکی زیارەتکارانی ئێرانی لە رێگەی نێوان شارەکانی شائاباد و کرماشان، 40 کەس بریندار بوون.
 
محەممەدباقر محەممەدی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کرماشان رایگەیاند، رۆژی هەینی لە رێگەی سەرەکیی نێوان شارەکانی شائاباد - کرماشان و لە نزیک ملەی حەسەن ئاوا، پاسێک وەرگەڕا.
 
محەممەدباقر محەممەدی گوتی، لە رووداوەکەدا 40 سەرنشینی پاسەکە بریندار بوون، کە لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شائاباد و کرماشان گوێزرانەوە.
 
ئەفشین یەگانە، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی قەیرانی پارێزگای کرماشانیش رایگەیاند، 35 کەس لە بریندارانی رووداوەکە بۆ نەخۆشخانەکانی تالقانی و ئیمام رەزای کرماشان و 5 کەسەکەی دیکەشیان بۆ نەخۆشخانەی شاری شائاباد گوێزرانەوە.
 
سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی برینداران، یەگانە گوتی، 11 کەسیان لە نەخۆشخانە ماون.
 
بەپێی میدیای ئێرانی، سەرنشینانی پاسەکە زیارەتکارانی ئێرانی و خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتن و پاسەکە لە دەروازەی سنووریی میهران لە ئیلامەوە بۆ شاری تەورێز بەرێکەوتبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە