قایمقامی دێلورانی ئیلام: بەهۆی سەرماوە بەرهەمی گەنمی ناوچەکە بۆ نیوە دادەبەزێت

09-04-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی دێلوران لە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ بەهۆی سەرماوە بەرهەمی گەنم لە سنووری شارەکە بۆ نیوە دابەزێت، بەپێی پێشبێنییەکانیشیان بڕی گەنمی بەرهەمهاتوو نزیکەی 130 هەزار تۆن دەبێت.
 
موراد یەگانە، قایمقامی دێلوران رایگەیاند، "ئەم ساڵ لە زیاتر لە 66 هەزار هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی قەزای دێلوران گەنم چێندراوە. پێشبینی دەکەین بەرهەمی گەنم لە ناوچەکەدا بگاتە 130 هەزار تۆن."
 
یەگانە ئاماژەی بەوەش کرد، "بەداخەوە، ئەم ساڵ بەهۆی سەرماوە بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای ئیلام بەگشتی و قەزای دێلوران بە تایبەتی زیانێکی زۆریان بەردەکەوێت؛ هەروەها بەهۆی کەمیی بارینی بارانەوە بەرهەمی زەوییە دێمەکان زۆر کەمتر دەبێت لە پار؛ بۆیە بەرهەمی گەنمی ناوچەکە بۆ نیوە دادەبەزێت."
 
بە گوتەی قایمقامی دێلوران، پار بەرهەمی گەنمی ناوچەکە زیاتر لە 250 هەزار تۆن بوو.
 
بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی ئیلام رایگەیاندووە، ئەم ساڵ 42 ناوەند بۆ وەرگرتنەوەی گەنم لە جووتیاران دەکرێنەوە کە 11 ناوەندیان لە قەزای دێلوران دەبن.
 
قایمقامی دێلوران باسی بەرهەمی کوڵزا دەکات و دەڵێت، ئەم ساڵ لە حەوت هەزار و 800 هێکتار لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە، کوڵزا چێندراوە و پێشبێنی دەکەن بەرهەمەکەی بگاتە 12 هەزار تۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک بارهەڵگری هەناردە و هاوردەکردنی کاڵا.

هەولێر و بەغدا لەبارەی هاوردە و هەناردەکردنی کاڵا رێککەوتن

ئەمڕۆ سێشەممە، 6ی ئایار، د. عومەر وائیلی، سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە بەرنامەی (هێشتا ماویەتی)ی تۆڕی میدیایی رووداو، کە هێڤیدار ئەحمەد پێشکێشی دەکات رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی نێوان تیمی تەکنیکیی دەروازە سنوورییەکانی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی بەغدا لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن کرا، کە لە رێگەیەوە دەرگە بۆ هەناردەکردنی کاڵاکان دەکاتەوە."