رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە پاییزی ئەم ساڵەوە کەمتر لە 90 ملیمەتر بەفر و باران لەو پارێزگایە باریوە و ئەوەش بەراورد بە هەمان ماوەی پار، 35٪ کەمیکردووە.
مەجید رەستگاری، بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەم ساڵ بارینی بەفر و باران لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو پارێزگایە زۆر کەمی کردووە و ئەگەر تاوەکو کۆتایی زستان و سەرەتای بەهار دۆخەکە نەگۆڕێت، مەترسیی وشکەساڵی و سەرهەڵدانی کێشەی ئاو لە پارێزگاکە دەبێت.
مەجید رەستگاری گوتی، لە پایزی ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا کەمتر لە 90 ملیمەتر باران باریوە، لەکاتێکدا پار لە هەمان کاتدا 135 ملیمەتر باریبوو.
بە گوتەی بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای ورمێ، بارینی بەفر و باران لە پارێزگای ورمێ لە زستانی ئەم ساڵدا 70٪ کەمیکردووە و دەڵێت، لە یەکەمین مانگی زستانی ئەم ساڵدا تەنیا 20 ملیمەتر بەفر و باران لە سنووری پارێزگای ورمێ باریوە، لە کاتێکدا پار لە هەمان کاتدا زیاتر لە 65 ملیمەتر باریبوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ