لە ئیلام گەنجێک بە چەقۆ دایکی خۆی دەکوژێت

09-01-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە شارێکی سەر بە پارێزگای ئیلامی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەنجێک دوای ئەوەی بە چەقۆ دایکی دەکوژێت، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس دەکات.
 
بەپێی زانیارییەکان، رووداوەکە ئەمڕۆ سێشەممە، 9ی کانوونی دووەمی 2024، لە شاری میهرانی سەر بە پارێزگای ئیلام روویداوە.
 
سرووش ئەسڵ مەرز، بەڕێوەبەری پۆلیسی شاری میهران رایگەیاند، "ئەمڕۆ دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکێکی شارەکە روویداوە، دەستبەجێ تیمێکی هێزەکانی پۆلیسمان ناردە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد."
 
سرووش ئەسڵ مەرز گوتی، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، بۆیان دەرکەوتووە کەسێک بە چەقۆ دایکی خۆی کوشتووە. گوتیشی، ئەو کەسەی دایکی خۆی کوشتووە، گەنجێکی تەمەن 29 ساڵانە و تووشبووی مادەی هۆشبەرە و دوای کوشتنی دایکی، خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی میهران دەڵێت، ئەو کەسە بە ئاشکرا دانی بەوەدا ناوە، بە چەقۆ دایکی خۆی کوشتووە و چەندین چەقۆ لە جەستەی دایکی داوە و کوشتوویەتی.
 
بەگوتەی سرووش ئەسڵ مەرز، تەرمی ئەو ژنە لەلایەن پۆلیسەوە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی دادی ئیلام کراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند کرێکارێک لەکاتی کارکردندا لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزیری کاری عێراق: کار بۆ زیادکردنی مووچەی کرێکاران دەکەین

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو کرێکارانەی لە کەرتی تایبەت تۆمارکراون 10٪ تێناپەڕێت. دەشڵێت، قەرزی پڕۆژەی بچووک و کەمترین مووچەی کرێکاران زیاد دەکەن.