سێ بەنداو لە ورمێ بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێنەوە

26-03-2025
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم رۆژانە هەر سێ بەنداوی مهاباد، ورمێ و ئاغچای بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبن.
 
مەجید رەستگاری، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، "بەپێی ئەو پلانەی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگاکە دانراوە، هەر سێ بەنداوی مهاباد، ورمێ و ئاغچای لە چوارەم رۆژی نەورۆزەوە تاوەکو دەیەم رۆژی جەژن بەڕووی گەشتیاراندا کراوە دەبن."
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگای ورمێ، گەشتیاران و هاووڵاتیان دەتوانن لە کاژێر 10:00ی بەیانیانەوە تاوەکو 05:00ی ئێوارە سەردانی ئەو بەنداوانە بکەن.
 
رەستگاری دەڵێت، لەکاتی سەردانیکردنی بەنداوەکاندا "چەندین نامیلکە لەبارەی ناساندنی چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی پارێزگاکە و کولتوری پاراستن و بەکارهێنانی گونجاوی سەرچاوەکانی ئاو دەدرێنە سەردانیکاران؛ هەروەها روونکردنەوەی پێویست لەلایەن بەرپرسانی بەنداوەکان و پسپۆڕانەوە پێشکەش بە سەردانیکەران دەکرێت."
 
بەڕێوەبەری ئاوی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، 16 بەنداو لە پارێزگاکە هەن و ساڵی رابردوو 62 هەزار کەس سەردانی کردوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە