قایمقامی ورمێ گۆڕدرا

04-02-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بە بڕیاری رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، رەسووڵ موقابلی بە قایمقامی نوێی شاری ورمێ دەستنیشان کرا.
 
رۆژی دووشەممە، سێێ شوباتی 2025،  لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی بەهروز مەهدەوی، جێگری پارێزگاری ورمێ بۆ کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتی، کەسێک بەناوی رەسووڵ موقابلی وەکو قائیمقامی نوێی شاری ورمێ دیاریکرا.
 
رەسووڵ موقابلی لە شوێنی غولامحوسێن عەماری، قایمقامی پێشووی ورمێ دەستبەکار دەبێت.
 
لە رێوڕەسمی ناساندنی قایمقامی نوێی ورمێدا، جێگری پارێزگاری ورمێ رایگەیاند، "باشترکردنی بژێوی ژیان و دۆخی ئابووری گرنگترین داواکاری خەڵکە و حکومەت بۆ بەجێهێنانی ئەم داواکارییە، هەموو تواناکانی دەخاتەگەڕ."
 
بەهروز مەهدەوی گوتی، پارێزگای ورمێ سنووری هاوبەشی لەگەڵ چەندین وڵات هەیە و رایگەیاند، پێویستە سوود لەو تایبەتمەندییە وەربگیرێت بۆ گەشەپێدانی ئابووریی پارێزگاکە.
 
بەپێی ناوەندی ئاماری ئێران، ژمارەی دانیشتووانی شاری ورمێ زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار کەسە.
 
لە چەند رۆژی رابردوودا، دوو قایمقامی ژن لەو پارێزگایە دەستبەکاربوون. بە بڕیاری پارێزگاری ورمێ، مەریەم مەسەرەت وەک قایمقامی بارووق و رەعنا قوربانیش وەک قایمقامی پۆلدەشت دیاریکرا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەنج سەنگاوی و دلبخوین دارا لەگەڵ میوانەکانی بەرنامەی 'لەگەڵ رەنج'

لە چاوەڕوانیی ئەنجامی دوو کۆنگرەکەی پەکەکە و ئەگەری چەکدانان

پەکەکە لەدوای کۆنگرەی ئایاری 2025 دەڵێت، بڕیاری "مێژوویی" دەدات، ئەمەش دوای پەیامی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە مانگی شوبات. کۆنگرەکە لە دوو شوێنی جیاواز بەسترا و بەپێی راپرسییەک 60%ـی خەڵکی باکووری کوردستان پشتگیریی ئەم هەنگاوە دەکەن.