لە ورمێ 50 کەس بەهۆی گازەوە ژەهراوی بوون

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، 50 کەس ژەهراوی بوون. بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگاکە دەڵێت، بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن بووە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، 32 کەس لە شاری سەڵماس و 18 کەسیش لە شاری نەغەدە بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە ژەهراوی بوون.
 
فەرزین رەزازادە گوتی، لە شاری سەڵماس تیمەکانیان ئاگادارکراونەتەوە کە لە هۆڵێکی بۆنەکان لە کاتی بەڕێوەجوونی رێوڕەسمێکی هاوسەرگیریدا، 32 هاووڵاتی بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە ژەهراوی بوون.
 
بە گوتەی رەزازادە، ژمارەیەک لەو هاووڵاتییانە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سەڵماس و بەشێکی دیکەیان بۆ نەخۆشخانەکانی ورمێ گوێزرانەوە.
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ هەروەها رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی سێشەممە لە یەکێک لە خواردنگەکانی شاری نەغەدە 18 کەس بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنەوە ژەهراوی بوون.
 
فەرزین رەزازادە روونیکردەوە، ئەو هاووڵاتیانە لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری نەغەدە گوێزرانەوە. سەبارەت بە دۆخی تەندروستیان، رەزازادە رایگەیاند، ئێستا تەندروستیان باشە، بەڵام لەژێر چاودێریی پزیشکدان.
 
دوێنێ سێشەممە، 33 کەس لە شاری میاندواو کە دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی پارێزگای ورمێ، بەهۆی دزەکردنی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە هۆڵێکی بۆنەکان ژەهراوی ببوون.هەروەها رۆژی یەکشەممە، 7 کەس لە پیرانشار و 4 کەسیش لە گوندی چیانەی نەغەدە بە هەمان هۆکار ژەهراوی ببوون.
 
لە رۆژی شەممەوە، شەپۆلێکی بەفربارین و سەرما و سۆڵە رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە پلەی گەرما لە هەندێک ناوچە بۆ خوار 22 پلەی سیلیزی دابەزیوە و بەکارهێنانی گاز بۆ خۆگەرمکردنەوە و گەرمکردنەوەی ماڵان زیادی کردووە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: پێش سەری ساڵ مووچەیەکی دیکە دابەش دەکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، گوژمەیەکی پارە بۆ مووچەی مانگی تشرینی دووەم نێردراوە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی گواستنەوەی گوژمەیەکی دیکە دەکەن. گوتیشی، "پێش سەری ساڵ دابەش دەکرێت و ئەگەری هەیە مانگی 12ش دابەش بکرێت".