حەج و زیارەتی ئێران: ئەمساڵ زیاتر لە 85 هەزار کەس حەج دەکەن

06-03-2025
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەم ساڵ، زیاتر لە 85 هەزار کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ حەج، دەچنە سعودیە؛ 1٪ـی ئەو کەسانە وەکو رێکخەر، کارگوزار و یارمەتیدەری حاجییەکان دەبن.
 
ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 6ـی ئاداری 2025) عەلیڕەزا بەیات، سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران رایگەیاند، سەبارەت بە ژمارەی حاجیان لەگەڵ سعودیە رێککەوتوون و ئەم ساڵ 85 هەزار و 850 کەس لە ئێران بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج دەچنە سعودیە.
 
بە گوتەی بەیات، هەوڵیانداوە ئەم ساڵ ژمارەی کارگوزارانی حەج زیاتر بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە لە رێگەی وەزارەتی حەجی سعودیە بەدواداچوونیان کردووە، بەڵام هەوڵەکانیان نەگەیشتووەتە ئەنجام.
 
سەرۆکی رێکخراوی حەج و زیارەتی ئێران دەڵێت، لەگەڵ ئەو رێوشوێنانەی گیراونەتەبەر، پێیانوانییە هیچ کێشەیەک لە خزمەتکردنی حاجیان دا دروست ببێت.
 
پار زیاتر لە 87 هەزار و 600 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانەوە بە مەبەستی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج، گەشتی سعودیەیان کرد.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە