رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا 138 هەزار کەس لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگاکەوە گەشتیان کردووە.
رۆژی پێنجشەممە، 27ی ئاداری 2025، ئەرسەلان شوکری، بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەو کەسانە لە 13ی ئاداری 2025ـەوە تاوەکوو 26ی ئادار، لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی پارێزگای ورمێوە گەشتیان کردووە.
شوکری گوتی، گەشتی 108 هەزار و 882 کەس لەو کەسانە لە رێگەی پاس و ئامێرەکانی گواستنەوەی گشتییەوە بووە.
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی رێگەوبان و گواستنەوەی پارێزگای ورمێ، لەو ماوەیە زیاتر لە حەوت ملیۆن جار هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە رێگە سەرەکییەکانی ئەو پارێزگایە تۆمارکراوە کە بەراورد بە پار هەمان ماوە، 16.3٪ زیادیکردووە.
ئەرسەلان شوکری دەڵێت، زۆرترین هاتووچۆش لە رێگەی سەرەکیی نێوان سەڵماس- ورمێ بووە.
ساڵانە لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە کاتی پشووەکانی جەژنی نەورۆز، گەشتە نێوخۆیی و دەرەکییەکان زیاد دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ