لە کرماشان دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

11-12-2023
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.
 
رووداوەکە نێوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 11-12-2023، لەسەر رێگەی سەرەکیی سەرپێلی زەهاو بەرەو دەشتی زەهاو و لە نزیک گوندی زەرین جوب لە پارێزگای کرماشان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید و پیژۆ روویداوە.
 
سەجاد کەرەمی، بەرپرسی فریاکەوتنی سەرپێلی زەهاو رایگەیاند، لە رووداوەکەدا کە لە نێوان گوندەکانی زەرین جوب و دەستەک روویداوە، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش بریندار بوون.
 
بە گوتەی سەجاد کەرەمی، دوای ئاگادارکرنەوەیان تیمەکانی فریاکەوتن و تەندروستیان ناردووە بۆ شوێنەکە و بریندارانی رووداوەکە گوازراونەتەوە نەخۆشخانەی شاری سەرپێلی زەهاو.
 
رۆژی شەممە، 09-12-2023ش، لە رووداوێکی دیکەی هاتووچۆدا لە سەرپێلی زەهاو دوو هاونیشتیمانی کورد گیانیان لەدەستدابوو و کەسێکیش بریندار ببوو.
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستدەدەن. 
 
کەمال هادیانفەر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران رۆژی 26-11-2023، لە لێدوانێکدا بۆ میدیای فەرمیی وڵاتەکەی رایگەیاندبوو، لە سەرەتای نەورۆزی ئەم ساڵەوە تائێستا زیاتر لە 12 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 300 هەزار کەسیش بریندار بوون، کە ژمارەی قوربانیان بەراورد بە ساڵی رابردوو 7.3% زیادی کردووە.
 
کەمال هادیانفەر لە 30-7-2023شدا گوتبووی، رۆژانە لە نێوان 50 بۆ 60 کەس لە ئێران بە رووداوی هاتووچۆ گیانلەدەستدەدەن و هۆکاری سەرەکیی رووداوەکانیش بە پلە یەک نەبوونی مەرجی سەلامەتیی ئۆتۆمبێلەکانە.
 
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".