لە سنووری تەمەرچین - حاجی ئۆمەران دەست بە سەر کیلۆیەک زێڕی عەیار 24دا گیرا

09-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە دەروازەی سنووریی تەمەرچین - حاجی ئۆمەران، دەست بەسەر یەک کیلۆگرام زێڕی قاچاخدا گیراوە و چوار کەسیش بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی دەستگیر کراون.
 
رەحیم جەهانبەخش، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، رۆژی دووشەممە زانیارییان پێگەیشت کە ژمارەیەک قاچاخچی دەیانەوێت لە رێگەی دەروازەی سنووریی تەمەرچینەوە بڕێک زێڕ هەناردە بکەن، بۆیە رێکارەکانیان تووندتر کرد و پشکنیان لە سنوورەکە زیاتر کرد.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ گوتی، لە ئەنجامی پشکنینەکاندا لە دەروازەی سنووریی تەمەرچین دەست بە سەر یەک کیلۆگرام زێڕی عەیار 24دا گیرا، چوار کەسیش بە تۆمەتی بەقاچاخبردنی زێڕ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی دەروازە سنوورییەکەوە دەستگیر کران.
 
بە گوتەی رەحیم جەهانبەخش، ئەو زێڕە قاچاخەی لە سنووری تەمەرچین - حاجی ئۆمەران دەستی بەسەردا گیراوە، بایی شەش ملیار تمەنە کە دەکاتە نزیکەی 100 هەزار دۆلار.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ دەڵێت، چوار تۆمەتبارەکە و زێڕەکەش رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی شاری پیرانشار کراون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو خاڵەی پێشمەرگە کە بە درۆن هێرشی کرایە سەر.

هەپەگە هێرشەکانی ئامێدی لە ئەستۆگرت؛ "بۆ نەبوونی زیان لە ئاستێکی بچووکدا دەستوەردانمان کرد"

لەم هەفتەیەدا دووجار لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە خاڵێکی هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ئامێدی کرایە ئامانج و پێنج پێشمەرگە برینداربوون. هەپەگە دەڵێت، هێرشەکە ئەوان بە هەستیارییەوە کردوویانە و بۆ رێگرییە لە داخستنی تەواوەتی رێگەی زاپ و گارە.