لە دەروازەیەکی سنووریی ورمێ دەست بەسەر 745 پارچە زێری قاچاخدا گیرا

11-03-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە دەروازەی سنووری رازیی شاری خۆی، دەست بەسەر 745 پارچە زێری قاچاخدا گیرا.

محەممەد ئەحمەدی، فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری پارێزگای ورمێ رایگەیاند، ئەمڕۆ لە دەروازەی سنووریی رازی لە کاتی پشکنینی گەشتیاراندا، هێزەکانیان گومان لە کەسێک دەکەن کە بەنیاز بووە بچێتە نێو ئێران، بۆیە دەیبەنە لایەک و کەلوپەلەکانی دەپشکنن.
 
محەممەد ئەحمەدی گوتی، "لە ئەنجامی پشکنینەکاندا دەرکەوت کە ئەم کەسە 745 پارچە زێری قاچاخی پێیە کە کێشی زێرەکان دەگاتە زیاتر لە دوو کیلۆ و 600 گرام، بۆیە هێزە ئەمنییەکانی دەروازە سنوورییەکە دەست بەسەر زێرەکاندا دەگرن."
 
بە گوتەی ئەحمەدی، ئەو زێرە قاچاخەی لە سنووری رازیی خۆی دەستی بەسەردا گیراوە بایی هەشت ملیار و 200 ملیۆن تمەنە کە دەکاتە نزیکەی 138 هەزار دۆلار.
 
فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنووری پارێزگای ورمێ دەشڵێت، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کەسە تۆمەتبارەکە لەگەڵ ئەو بڕە زێرەی دەستی بەسەردا گیراوە، رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەسەڵاتی دادوەریی شاری خۆی کران.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە