کوردستان

پۆلیسی مهاباد دەڵێت، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون دانیان بەوەدا ناوە کە 13 ئۆتۆمبێلیان لە مهاباد، مەراغە و تالیش دزیوە.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی شاری مهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، تۆڕێکی گەورەی دزیکردنیان هەڵوەشاندەوە و نۆ ئەندامی تۆڕەکەیان دەستگیرکردووە، کە لە سێ شاری رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دزییان کردووە.
یوسف ئەشرەفی، بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد رایگەیاند، دوای ئەوەی چەندین رووداوی دزیکردن بە تایبەت دزینی ئۆتۆمبێل لە شارەکە روویاندا و چەندین هاووڵاتی سکاڵایان تۆمار کرد، تیمێکی تایبەتی پۆلیس پەراوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکان کردەوە.
بە گوتەی یوسف ئەشرەفی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، هێزەکانیان توانیویانە تۆڕێکی گەورەی دزیکردن لە شاری مهاباد ئاشکرا بکەن و دواتر لە ئۆپەراسیۆنێکدا نۆلە ئەندامانی تۆڕەکە دەستگیر بکەن.
بەڕێوەبەری پۆلیسی مهاباد دەڵێت، ئەو کەسانەی دەستگیرکراون لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بەوەدا ناوە کە 13 ئۆتۆمبێلیان لە شارەکانی مهاباد، مەراغە و تالیش دزیوە.
یوسف ئەشرەفی رایگەیاند، لەو نۆ کەسەی دەستگیرکراون، چوار کەسیان دز و پێنج کەسیان کڕیاری شتە دزیارییەکانن، دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دۆسیەی یاساییان بۆ کراوەتەوە و رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەستەڵاتی دادی شاری مهاباد کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ