لە کرماشان دوو کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

09-02-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسیش بریندار بوون.
 
رووداوەکە لە شوێنێک بە ناوی ملەماس لەسەر رێگەی نێوان راهان - سونقور و لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی تایبەتدا روویداوە.
 
محەمەدباقر محەمەدی، بەڕێوەبەری مانگی سووری کرماشان رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادارکراونەتەوە، لە ملەماس رووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێلی تایبەتدا لە جۆری پراید، پیژۆ و شاهین روویداوە، دەستبەجێ تیمەکانیان ناردووەتە شوێنی رووداوەکە. بە گوتەی محەمەدباقر محەمەدی، لە رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
 
بەڕێوەبەری مانگی سووری کرماشان دەڵێت، دوای ئەوەی لە شوێنی رووداوەکە چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان کرا، لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتن و مانگی سوورەوە پێنج برینداری رووداوەکە گوازرانەوە نەخۆشخانەی شاری سونقور.
 
قەزای سونقور دەکەوێتە 86 کیلومەتر لە باکووری رۆژهەڵاتی کرماشان و بە پێی دوایین سەرژمێری فەرمیی ئێران کە لە ساڵی 2016 کراوە، ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 44 هەزار کەسە.
 
رۆژی 31ی کانوونی دووەمی 2024، محەمەد حەیدەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای کرماشانی گوتبووی، لە ماوەی 10 مانگی رابردوودا 424 کەس بە هۆی رووداوەکانی هاتۆچۆ لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە و هەشت هەزار و بیست کەسیش بریندار بوونە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک ئاسایشی سووریا لە نزیک دیمەشق جێگیر کراون. وێنە: AFP

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەر لەبارەى رووداوەکانی سووریا: رێگەچارەی سەربازى هەرگیز ئەنجامى نەبووە

بەڕێوەبەرایەتیى خۆسەرى هەرێمى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا رایگەیاند، نیگەرانن لەو پێشهاتانەى لە شارەکانى سەحنایا و جرمانا روویانداوە و دەڵێت، "رێگە چارەى سەربازیى هەرگیز ئەنجامى نەبووە لە مامەڵەکردن لەگەڵ رووداوەکانى سووریا".