کوردستان

لە ناوچەی گییەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە زیان بە نزیکەی 10 هەزار هێکتار باخ و کشتوکاڵی ناوچەکە کەوتووە.
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
لە ناوچەی گییەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە زیان بە نزیکەی 10 هەزار هێکتار باخ و کشتوکاڵی ناوچەکە کەوتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 6ی ئاداری 2025، جەبار وەلیپوور، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی شاری گییەڵانی سەر بە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، بەهۆی سەرما و سۆڵەوە زیان بە بەروبوومی نزیکەی 10 هەزار هێکتار زەوی کشتوکاڵیی ناوچەکە کەوتووە.
جەبار وەلیپوور گوتی، لەو رووبەرەی زیانی بەرکەوتووە، زیاتر لە پێنج هەزار و 38 هێکتاری باخە کە زیاترینی رەزی ترێیە، بەشەکەی دیکەش تایبەتە بە کێلگەی گەنم، کوڵزا و چەوەندەر.
بە گوتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی گییەڵان، قەبارەی زیانەکان بە زیاتر لە 134 ملیار تمەن دەخەمڵێنرێن و ئەگەری ئەوە هەیە زیاتریش بێت.
وەلیپوور رایگەیاند، سەبارەت بە زیانەکانی باخ و زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەی گییەڵان راپۆرتێکیان ئامادە کردووە و بۆ کۆنترۆڵی قەیرانی شارەکە و پارێزگای کرماشان ناردوویانە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا قەرەبووی بەشێک لە زیانی جووتیارانی ناوچەکە بکرێت.
گوتیشی، ئەگەر زەوییە کشتوکاڵییەکان لە لایەن جووتیارانەوە بیمە کرابن، قەرەبووی زیانەکان لە لایەن کۆمپانیاکانی بیمەوە دەدرێت.
لە چەند رۆژی رابردوودا شەپۆڵێکی سەرما رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتەوە و لە چەندین ناوچە تەنانەت پلەی گەرما بۆ خوار سفریش دابەزی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ