لە ورمێ لە چوار مانگدا 27 کەس خنکاون

21-07-2024
سینا سۆما
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ دەڵێت، لە چوار مانگدا لانیکەم 27 کەس لە مەلەوانگە، رووبار و بەنداوەکانی پارێزگاکەدا خنکاون.
 
فەرزین رەزازادە، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-07-2024 لانیکەم 27 کەس لە مەلەوانگە، رووبار و بەنداوەکانی ئەو پارێزگایەدا خنکاون.
 
فەرزین رەزازادە گوتی، لەو ماوەیەدا 10 کەسیش رزگارکراون و دوای چارەسەرکردنیان لە نەخۆشخانەکان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە؛ ئاماژەی بەوە شکرد، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، گیانلەدەستدان بەهۆی خنکانەوە لە ورمێ بە رێژەی 50٪ زیادیکردووە. 
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای ورمێ هۆکاری خنکانی ئەو هاونیشتمانییانەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە لە شوێنی رێگەپێنەدراو مەلەیان کردووە یانیش مەلەیان نەزانیوە.
 
رۆژی 26-05-2024 جەعفەر میعادفەڕ، بەڕێوەبەری گشتیی فریاکەوتنی خێرای ئێران گوتی، لە دوو مانگی پێش ئەو رێککەوتەدا 159 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە رووبار، بەنداو و مەلەوانگەکاندا خنکاون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروێنەی گەنم لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کشتوکاڵی گەرمیان: پێشبینی دەکەین ئەم ساڵ 150 هەزار تۆن گەنممان هەبێت

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان رایدەگەینێت، سەرەڕای کەمبارانی، دۆخی کشتوکاڵی ناوچەکە لە چاو ساڵانی 2022 و 2023 باشترە و پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ 150 هەزار تۆن گەنمیان هەبێت.