prev
next
رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی ئێران جەژنانەی جەژنی رەمەزانی فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی دیاریکرد، کە بڕەکەی ناگاتە 40 دۆلار.
گوتەبێژی حکومەت دەڵێت، سێ ملیۆن تمەن دەدرێتە هەر فەرمانبەرێک، جگە لەوەش هەر فەرمانبەرێک ژیانی هاوژینیی پێکهێنابێت، بڕە پارەیەکی دیکە وەردەگرێت و بۆ هەر منداڵێکیش بڕە پارەیەک دیاریکراوە.
فاتیمە مهاجرانی، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی رۆژی یەکشەممەی کابینەی حکومەتدا گفتوگۆ لەبارەی جەژنانەی فەرمانبەران کرا و بڕی جەژنانەکە دیاریکرا.
فاتیمە مهاجرانی گوتی "حکومەت بڕیاریداوە بۆ هەر فەرمانبەرێک سێ ملیۆن تمەن (نزیکەی 36 دۆلار) وەک جەژنانەی ئەم ساڵ خەرج بکات".
بە گوتەی فاتیمە مهاجرانی، جگە لەو سێ ملیۆن تمەنە، "هەر فەرمانبەرێک ژیانی هاوژینی پێکهێنابێت، 840 هەزار تمەنی پێدەدرێت؛ هەروەها بۆ هەر منداڵێکیش 360 هەزار تمەن دیاریکراوە".
بەم پێیەش، خێرانێکی سێ کەسیی فەرمانبەران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، 4 ملیۆن و 200 هەزار تمەن کە بە نرخی ئەمڕۆ دەکاتە 50 دۆلاری ئەمریکی، جەژنانە وەردەگرێت.
جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵ دەکەوێتە کۆتایی مانگی ئادار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ