نرخی کرێی تاکسی لە سنە زیاد کرا

15-04-2024
سینا سۆما
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پێشنیازی زیادکردنی نرخی نوێی کرێی تاکسی لەلایەن ئەنجوومەنی شار و قایمقامیەتی سنە پەسند کرا و 50٪ زیادکرا.
 
حەمید خزری، بەڕێوەبەری رێکخراوی گواستنەوەی بار و سەرنشینەکانی شارەوانیی سنە، دووشەممە 15ی نیسانی 2024، رایگەیاند، سەرجەم شوفێران لە نرخە نوێیەکە ئاگادارکراونەتەوە دەبێت لەمەودوا، بە پێی ئەم نرخانە کار بکەن.
 
بەپێی بڕیارە نوێیەکە، زیاترین بەرزبوونەی کرێی تاکسی لە مەیدان ئازادی بۆ ویلاشەهر، گوندی دۆشان و مەیدان ئینقلاب بەرەو نایسەر و شەقامی دەکەلەیە، کە 12 هەزار تمەن دیاریکراوە.
 
کەمترین نرخیش لە مەیدان ئازادی بەرەو شەریف ئاوا، غەفوور، مەیدان ئینقلاب بەرەو سوهرەوەردی، لەشکەر، چوار رێیانی تالەقانی بەرەو مەیدان کاوە، کانی کوزەلە، سێڕێیانی نەمەکی بەرەو گەڕەکی ئەندێشە و سێڕێیانی ئەدەب بەرەو نەبووەتە کە حەوت هەزار تمەنە.
 
خزری دەڵێت، "بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی شاری سنە و پەسندکردنی لە لایەن قایمقامی شارەکەوە، لەمەودوا لە کاژێر 11ی شەوەوە تاوەکو کاژێر 6ی بەیانی بە رێژەی 40٪ نرخی کرێی تاکسی زیاتر دەبێت."
 
لە شاری سنە زیاتر لە سێ هەزار تاکسی کار دەکەن.
 
حەمید خزری دەڵێت، "هەموو شۆفێرانی تاکسی پێیان راگەیێندراوە دەبێ لیستی نوێی کرێ لەبەرچاوی سەرنشینەکان دابنێن و نابێ پارەی زیاد لە سەرنشینانیان وەربگرن."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".