لە رۆژهەڵاتی کوردستان چوار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

23-06-2024
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و هەشت کەسیش بریندار بوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ـی حوزەیرانی 2024، محەممەد زارعی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای لوڕستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ لە رێگەی نێوان شارەکانی پوڵدوختەر-خورەمئاوا و لە نزیک گوندی چەم دێوان، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید پێکیاندادا.
 
محەممەد زارعی گوتی: "لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون و تەندروستییان جێگیر نییە."
 
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکەش، زارعی دەڵێت، یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان لە رێرەوەی خۆی دەرچووە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلەکەی دیکەدا.
 
لە پارێزگای کرماشانیش لە رووداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە بریندار بوون. محەمەدباقر محەممەدی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە رێگەی نێوان قەسری شیرین-سەرپێل زەهاو و لە نزیک گوندی سەید ئەیاز، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت پێکیانداداوە.
 
بە گوتەی محەمەدباقر محەممەدی، لەو رووداوەدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. بریندارەکان لە لایەن تیمەکانی مانگی سووری و فریاکەوتنەوە بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەختیار شاوەیس، گوتەبێژی بەرەی گەل

بەرپرسێک لە رەوتی هەڵوێست: کۆبوونەوەکانمان بۆ یەک لیستی بۆ هەڵبژاردنی عێراق ئەرێنی بوون

بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی بابەتی یەک لیستی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق لە شاری سلێمانی کۆبوونەوە. ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی رەوتی هەڵوێست دەڵێت: ''کۆبوونەوەکە ئەرێنی بوو و ئەمشەو کات و شوێنی کۆبوونەوەی داهاتوو دیاری دەکرێت.''